ماهیر زەین سروودێكی ئاینیی بڵاوكردەوە

ماهیر زەین سروودێكی ئاینیی بڵاوكردەوە

بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز, هونەرمەندی دیاری جیهانی (ماهیر زەین) سروودێكی ئاینیی لە ژێر ناونیشانی(رحمة للعالمين) بڵاوكردەوە .

بڵاوكردنەوەی ئەم سروودە ئاینییە لە كاتێكدایە كە سەرەتای مانگی نیسان واتا هەر لەم مانگەدا, (مستەفا زەین) باوكی ماهیر لە تەمەنی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, بەم هۆیەوە ماهیر زەین بۆ یادی كۆچی دوایی باوكی ئەم بەرهەمەی بڵاوكردەوە .

هەروەها لە هەفتەی ڕابردوو پیش بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمە نوێیەی, ماهیر زەین لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی كۆنی خۆی و باوكی بڵاوكردەوە, هەروەها لەو بڵاوكراوەیەدا سوپاسگوزاری هەموو ئەو كەسانەی كرد كە هاوخەمی خۆیان دەربڕی, هەروەها ئاماژەی پێدا كە خۆی و خانەوادەكەی بە بارودۆخێكی سەختدا تێپەڕین و ماوەی نەخۆش كەوتن و كۆچی دوایی باوكی تەنها یەك هەفتە بوو, لە درێژەی نووسینەكەیدا ماهیر زەین ئاماژەی بە كارێكی خێرخوازیدا كە ئەویش بریتییە لە درووستكردنی 100 بیری ئاوی خواردنەوە لە سەرانسەری جیهان, بەو هۆیەوە هەڵمەتێكی بەناوی (صندوق مصطفى زين) ڕاگەیاند بۆ ئەوانەی كە توانا و ئارەزوویان هەیە تاوەكو پاڵپشتی بكەن لە سەركەوتنی لەم كارەدا .

ئاسۆ كاكەیی

ماهیر زەین سروودێكی ئاینیی بڵاوكردەوە
Top