ئەنجومەنی سەركردایەتی ، پارتی دیموكراتی كوردستان ، لە پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە ، پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەكات....

ئەنجومەنی سەركردایەتی ، پارتی دیموكراتی كوردستان ، لە پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە ، پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەكات....


بەڕێزان: سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ستافی گۆڤاری گوڵان...
سڵاو و ڕێز....
بەبۆنەی بیست و هه‌شته‌مین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان) ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی خۆشەویست دەكەین.
گۆڤاری گوڵان وەك یەكەمین گۆڤاری ڕچە شكێن و ڕەخنەگر و خەمخۆر لە كوردستان كە دامەزرا ، بوو بە خاڵێكی بەهێزی ناو مێژووی ڕۆژنامەگەریی كوردیی و جێگای خۆی زوو كردەوە.
بە شرۆڤە وردەكانی و بە سەلیقەی ڕۆژنامەوانی وردیی ، هەمیشە خوێنەری خستۆتە بەرەی متمانەیەكی گەورە بەم گۆڤارە ، چونكە سەرچاوەی هۆشیارییەكی گەورەی سیاسی و ئابووری و كولتوریش بووە.
سوپاسی ماندوونەبونیتان لێدەكەین و ، هیوادارین پڕ بەخشش بن.
ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە .
٢١ی نیسانی ٢٠٢٢.

Top