«یار»ی فەرنوود ئیلهامی بڵاوكرایەوە

«یار»ی فەرنوود ئیلهامی بڵاوكرایەوە

كلیپی گۆرانیی «یار» بە ئاوازدانەری و ژەنیاری موزیكزانی كوردی كرماشانی فەرنوود ئیلهامی بە دەنگی سپێهر زوالنووریان، بە ژەنینی دەفی ئەمیرحوسێن مێنشادی و بە كەڵك وەرگرتن لە ڕەسەنایەتیی مەقامەكان و ڕوانینێكی نوێی بۆ كووكی ڕەسەنی تەنبوور، لە دەرهێنانی موحسین ڕەشیدی، لە بەرهەمهێنانی ماڵی تەنبووری «ئەیاز» بە بەرپرسیاریی موزیكزانی بەئەزموونی كرماشانی «فەرید ئیلهامی ئاوازدانەر و وانەبێژ و ژەنیاری بەتوانای تەنبوور بڵاوكرایەوە.

كووكی گۆرانی «یار» لە كووكە ڕەسەنەكانی تەنبوور نییە و لە ڕاستیدا كووكێكە كە «فەرنوود ئیلهامی» خوڵقاندوویەتی كە تێكەڵاوێكە لە كووكە ڕەسەنەكانی ئامێری تەنبوور و كووكێك كە ناوەكەی كووكی «عشاق» واتە «عاشقەكانە».
ئەو مەقامەی كە لە گۆرانیی «یار»دا خوێندراوە، لە مەقامی «خامۆشە گیان» وەرگیراوە و لە كۆتایی ئەم بەرهەمە مۆسیقاییەشدا كەڵك لە دوو مەقام لە مەقامەكانی تەنبوور وەرگیراوە، كە مەقامە سەرەكییەكە ناژەندرێت.

«فەرنوود ئیلهامی» لە بنەماڵەیەكی هونەرمەند لە شاری سەحنەی كرماشان لەدایكبووە. باوە گەورەشی مامۆستا سەید «ئەیاز قەزوینە» لە مامۆستایانی خاوەن شێواز و ناوداری تەنبوور بووە و، باوكیشی یەكێك لە دەرهێنەرە بەرچاوەكانی شانۆی شاری سەحنە دێتە ئەژمار.

Top