مه‌سروور بارزانی كه‌سایه‌تیی به‌هێز له رووی دیپلۆماسی و ده‌وڵه‌تداری و تێكشكێنه‌ری پیلان
دوێنی پێشوازی و كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌ندا و ئه‌مرۆی پێشوازیكردنی سه‌رۆككۆماری توركیا‌و به‌رپرسانی پایه‌بڵندی ئه‌و وڵاته له سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌ته‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد به‌رامبه‌ر به رووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چونێتی مامه‌ڵه‌كردنی .
گشت سه‌ردان و بانگهێشته فه‌رمییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و به پێچه‌وانه‌وه له سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد به تایبه‌ت كه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و جیهان به قۆناغێكی هه‌ستیار دا گوزه‌ر ده‌كات و به‌تایبه‌ت پارێزگاریكردن و راگرتنی باڵانس و ئینجا به‌ره پێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندی سیاسی ودیپلۆماسییه‌كان له سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش و ئینجا پێداگری له سه‌ر مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و سازش نه‌كردن له سه‌ریان ئاماژه‌یه‌كی روونی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و دیپلۆماسییه‌ته كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان به‌تایبه‌ت به‌رێز مه‌سروور بارزانیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌وی ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی و كه‌نه‌داو ئه‌وه‌ش وایكردووه كه متمانه و سه‌نگی ئه‌م قه‌واره‌یه زیاتر به‌هێزتر بیێ .
ئه‌گه‌ر به وردی هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر كار‌و جوڵه دیپلۆماسیه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م بكه‌ین ، ئه‌وا بۆمان ده‌ركه‌وت كه به گشت تواناكانه‌وه رووبه‌رووی هه‌موو ئه‌و كۆسپ و رێگرییانه چ له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و رووداو و پێشهاتانه بووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر پشوودرێژی و زانایی نه‌بوایه ئه‌وا ئاسته‌م بوو كه بتوانرێت پلان و نه‌خشه‌كان و ستراتیژی جێبه‌جێ بكات و ته‌نها خوڵانه‌وه ده‌بوو به‌ده‌وری یه‌ك بازنه دا كه ئه‌وه‌ش خه‌ونی ناخه‌زان ده‌بوو ، به‌ڵام ئه‌و ئیراده پۆڵایینه به‌رێزیان بوو كه رێگه‌ی نه‌دا كه كۆسپ و ئاسته‌نگانی به‌رده‌می تێك بشكێنێت به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی پر ئومێد و گه‌ش .
ئاشكرایه، ناوچه‌كه‌و دونیا به‌ره‌و پێشهاتی نوێی هه‌نگاویی ناوه، بۆیه ، سه‌ره‌رایی هه‌موو ئاسته‌نگ و نائارامییه‌كان هه‌ڵی زێرین له به‌رده‌م گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه به‌تایبه‌ت له بواری ئابووری و نه‌وت و غاز تا له‌و رێگه‌یه‌وه داهات و بناغه‌ی كوردستان زیاتر به‌ره‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن ببات ، هه‌ر چه‌نده رێگرییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن ناحه‌زان و وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی به‌تایبه‌ت تاران و به‌غدا دژه‌و هه‌نگاوه ده‌ستوورییانه بوونی هه‌یه ،ئه‌وه‌یش له‌رێگه‌ی دادگایه‌كه‌وه كه به‌ناو فیدراڵی به‌ڵام له بنه‌ره‌تدا له ژێر فه‌رمانی تاران و سوپای پاسدارانه‌وه فه‌رمانه‌كانی دژی به گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كات ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و نه‌خشه و پیلانگێرییانه ناحه‌زان گوشاره‌كان و په‌لاماردانه‌كانیان دژ به هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت كابینه‌ی نۆیه‌م و پارتی دیموكراتی كوردستان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، له پێناو رێگریكردن له گه‌شه‌یه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان ده‌ستپێكردووه .
راسته، ئه‌ركی حكومه‌ت له هه‌موو قۆناغه‌كاندا ، خزمه‌تكردنی میلله‌ت و دابینكردنی پێداویستییه‌كانه ،، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش له به‌رچاو بگرین ، هه‌موو كات له كاته هه‌ستیاره‌كاندا ، دڵسۆزیی و به‌رپرسیاریه‌تی و خۆ به‌خاوه‌ن زانینی گه‌ل و نیشتیمان به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت .
سێ ساڵی رابردوو ، مه‌سروور بارزانیی رووبه‌رووی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی مێژوویی بۆوه
له‌لایه‌ك جه‌نگی جیهانی كۆرۆنا
قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت
په‌لاماردانی تیرۆریستی ، مووشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
چه‌ندین رووداوی سروشتی و نا ئاسایی
هێرش و په‌ڵاماردانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و پیلانگێری سه‌خت و قورس .
ئه‌و قوتابخانه و رێبازه‌ی كه تێیدا ، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و گشت دڵسۆزانی تری تێیدا په‌روه‌رده بوونه ، فێری ئه‌وه بوونه ، كه هه‌موو كاتێك به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی و نیشتیمان پێش هه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كی تری حزبی و شه‌خسی بكات .. له‌گه‌ڵ خه‌م و ناوخۆشییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی دا هه‌ڵ بكات .
پێوسته خه‌ڵكی كوردستان شانازی به سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی خومان بكه‌ین و ده‌ستخوشیش لێ بكه‌ین .چونكه‌ئه‌مجاڕه‌ش سه‌لماندی كه سه‌ركرده‌ی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانه
و هه‌میشه له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردندایه بو پارێزگاری كردن ل گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی. لێره‌دا ، هه‌موو ئه‌و راستیانه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ست و بوونی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ، به‌رپرسیاریه‌تی و دڵسۆزییه به‌رانبه‌ری به گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی..
به‌ڵام به‌دڵنییاییه‌وه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی ـ له ژێر هیچ گوشار و گه‌له‌كۆمه‌كی و مووشه‌كباران ده‌ستبه‌ردار و سازش له سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی ناكات ،چونكه مێژوو سه‌ڵماندوێتی كه ئیراده‌ی گه‌لی كورد له هه‌موو پیلان و چه‌كی كوشنده دوژمنان به‌هێزه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زڵهێزان و وڵاتانی ناوچه‌كه پشتیوانی سیاسه‌ت و دیپلۆماسی هه‌رێمی كوردستانن به‌تایبه‌ت به‌رێز مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان كه له سه‌ر بنه‌مانی به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش و پێشكه‌وتنی زیاتر هه‌رێمی كوردستانه .