هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد) كۆچی دوایی كرد

هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد) كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندی گۆرانیبێژ(هاوتا ئەسعەد) بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد .

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 7/4/2022 هونەرمەندی دیاری كورد(هاوتا ئەسعەد) بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد,لەم بارەیەوە نەخۆشخانەی فێركاری شەقڵاوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژەیان پێدا كە كاتژمێر 6ی ئێوارە باری تەندرووستی هاوتا ئەسعەد تێكچوو بەڵام دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانەی شەقڵاوە دەركەوت كە بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە .

هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد) كۆچی دوایی كرد

هاوتا ئەسعەد ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لەدایكبووە, ساڵی 1983 دەستی كرد بە كاری هونەری كە ئەمەش دەستپێكێك بوو بۆ هاتنە نێو بواری هونەری موزیك و گۆرانی, (هاوتا ئەسعەد) كە دەكاتە برای گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر(زیاد ئەسعەد), خێزاندارەو خاوەنی چوار منداڵە بەناوەكانی (یوسف-محەمەد-ئەحمەد) هەروەها كچێكی بەناوی (كەژێ) كە ئەویش هونەرمەندە .

ئاسۆ كاكەیی

Top