ڕاگەیاندنی ڕیزبەندی نوێی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی كوردستان
دوێنێ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیاندراوێكدا ریزبەندی نوێی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئەم ڕیزبەندییە، زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێر یەکەمی ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە.
وەزارەت ئەوەشی ڕاگەیاند كە زانکۆی سلێمانی لەم ڕیزبەندییەدا دووەمە لەسەر ئاستی هەرێم و نۆیەمیشە لەسەر ئاستی عێراق.
لیستی ناوی زانكۆكان و ڕیزبەندییان لە سایتى InCite WoS بڵاوکراوەتەوەو بەگوێرەی ڕیزبەندییەکەش زانکۆی سەڵاحەدین یەکەمی سەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دووەمی سەر ئاستی هەموو عێراقە.
هەر لەناو ئەو ڕیزبەندییەدا هاتووە كە زانکۆی سۆران سێیەمی سەر ئاستی هەرێمە و 13یەمینیشە لەسەر ئاستی عێراق.
بەڵام سەبارەت بە زانکۆ تایبەتییەکان وەزارەت دووپاتی كردەوە كە زانکۆی جیهان-هەولێر، یەکەمە لەسەر زانکۆ تایبەتییەکان، دوای ئەویش زانکۆی نۆلێدج دێت كە دووەمی سەر ئاستی زانکۆ تایبەتییەکانە.