ئیفادەی سەرەمەرگ

ئیفادەی سەرەمەرگ

یاسادانەری عێراقی چەند ڕێگەیەكی سەلماندنی باس كردووە، بەڵام باسی ئیفادەی كەسێكی نەكردووە لە سەرە مەرگدا بێ وەك بەڵگە، بەڵام لە مادە (٢١٦)ی «قانون اصول المحاكمات الجزائیة»ی ژمارە ٢٣ی ساڵی ١٩٧١دا هاتووە كـە دادگا بۆی هەیە بە ئیفادەی تاوانلێكراوی سەرەمەرگ وەربگرێت كە پەیوەندی بە تاوانەكە هەیە. زۆربەی زاناكان باوەڕیان وایە كـە بە بەڵگە وەربگیرێت، چونكە ئەوان لە مردن نزیكن و ڕاستییەكان دەدركێنن، خۆ هەندێكش پێیان وایە دەكرێ ڕاستیی نەبێ و بۆ تێوەگلانی كەسێك بێت، یان دەربازبوونی كەسێك، كەواتە دادگا ئەو سەڵاحییەتەی هەیە كە بە بەڵگە وەری دەگرێ یان نا، بە پێی قەناعەتی و یەكگرتنەوەی لەگەڵ بەڵگەیەكی دی ئەگەر هەبێ، یان نا، هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێ كە بكرێ بە بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوە یان نا.

 

Top