سیستەمی «سویفت»

سیستەمی «سویفت»

كۆمەڵەی پەیوەندی دارایی جیهانی نێوان بانكەكان (سویفت) لە ساڵی 1973 دامەزراوە بۆ جێگرتنەوەی سیستەمی «تێلێكس»، ئێستا لەلایەن زیاتر لە11 هەزار دامەزراوەی داراییە جیهانییەكانەوە بەكاردێت بۆ ناردنی نامەی پارێزراو و داواكاریی پارەدان، لە نەبوونی ئەڵتەرناتیڤێكی پەسەندكراوی جیهانیتردا، ئەم سیستەمە بووەتە بنەمای پارەداركردنی دارایی لە جیهاندا، بارەگای SWIFT دەكەوێتە وڵاتی بەلجیكاو ئەنجومەنی ئیدارەكەی لە25 كەس پێكهاتووە، ئەگەرچی ئەو وڵاتە خۆی وەك دامەزراوەیەكی بێلایەن وەسف دەكات كە بەپێی یاسای بەلجیكا دامەرزاوە و دەبێت پابەندی ڕێنماییەكانی یەكێتیی ئەوروپا بێت، كە سیستەمێكی پارێزراوە بە شێوەیەك هاككەرانیش ناتوانن هاكی بكەن، هەروەها لە ڕێگەی هێزێكی ئەمنی هاوبەشەوە پارێزگاری لێی دەكرێت.

 

Top