دار تەماتەی باڵدار

دار تەماتەی باڵدار

 شتڵە تەماتە زیاتر لەژێر زەوی و لەسەر ئاستی زەوی دەڕوێت، ئەو شتڵە تەماتەی باڵدارە و لە ئاسمانەوە دەڕوێت، واتە لە جیاتی تەماتە لەسەر زەویدا بڕنی، بەڵكو بەسەر دار و بەرزایی دابنرێت و لێی بكەیتەوە. ئەو دارە تەماتە بە (ئەختەبووت) ناسراوە، كە لە شێوەی گیانداری ئەختەبووت دەڕوێت، بڕێكی زۆریش تەماتە دەگرێت. ئەو جۆرە شتڵە تەماتەیە تەنیا لە وڵاتانی باشووری ئەمریكا و مەكسیك دەڕوێت، بەرەو بەرزی نێوان (1 تا 3) مەتر بەرز دەبێتەوە، هەر تەماتەیەكی كە دەیگرێت لە (100) گرام كەمتر نییە، تەماتە یەكێكە لە میوەكان و لە جۆری (سۆلانیۆم لایكۆپێرزیسۆم)، وەك خواردنێكی ڕۆژانە و لەگەڵ هەموو خواردنێكی دیكەشدا دادەنرێت. ئەو شتڵە باڵدارانەی تەماتە لە نمایشگایەكدا ڕووێندراوە، كە دەكەوێتە شاری ( والت دیزنی وۆرلد، لە شاری فلۆریدا)ی ئەمریكی.

 

Top