ئافره‌تانى هه‌ولێر بوونه‌ پاڵه‌وانى كوردستان

ئافره‌تانى هه‌ولێر بوونه‌ پاڵه‌وانى كوردستان

ئافره‌تانى هه‌ولێر بوونه‌ پاڵه‌وانى كوردستان
تیپى فوتساڵى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر به‌ ئاست به‌ ئه‌نجام توانیان نازناوى ئه‌مساڵى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان بۆ خۆیان یه‌ك لاى بكه‌نه‌وه‌، له‌ یارى كۆتایی دیارى كردنى نازناوى خوله‌كه‌ش له‌ پایته‌ختى كوردستان هه‌ردوو ئافره‌تانى هه‌ولێر و دهۆك ڕووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد، كچانى هه‌ولێریش هه‌روه‌كو به‌لێنى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خوله‌كه‌یان دابوو توانیان به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجام یارییه‌ بۆ خۆیان یه‌ك لاى بكه‌نه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى(7-3)گۆڵ یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌ بوونه‌ پاڵه‌وانى یانه‌كانى كوردستان، له‌م وه‌رزه‌ یانه‌كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تى راهینه‌رى شارى هه‌ولێر مه‌زن محه‌مه‌د یانه‌كه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانى بردۆته‌وه‌ له‌ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى كوردستان. دواتریش قه‌لاغانى خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌ بوون به‌ سه‌ر یاریزانانى یانه‌كان و تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا
كارزان كانه‌بی
فۆتۆ: یاسین

Top