دینا گۆرانی (گرەو)ی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە

دینا گۆرانی (گرەو)ی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز,(دینا)ی خانمە گۆرانیبێژی كورد گۆرانییەكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

دینا گۆرانییەكی نوێی بەناوی (گرەو) بڵاوكردەوە, كە ئاوازدانەر (هەڵكەوت زاهیر) تێكستەكەی نووسیوە, لە ڤیدیۆ كلیپی ئەم گۆرانییە(بەهرام یەزدانپەنا)ی هاوژینی دینا وەكو ئەكتەر بەشدارەو لە ئێستادا گۆرانییەكە لە چانێڵی تایبەتی هەڵكەوت زاهیر لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوبوویەوە .

دەربارەی گۆرانییە نوێیەكەی, دینا لە نوێترین دەركەوتنیدا لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا خۆشحاڵی خۆی بۆ سەركەوتنی گۆرانییە نوێیەكەی دەربڕی و بە هەواداران ڕاگەیاند كە هەر لەم مانگەدا بەرهەمێكی دیكەی گۆرانی بڵاودەكاتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top