ئاهەنگی هاوسەرگیری بە تەنیا

ئاهەنگی هاوسەرگیری بە تەنیا

كچە نمایشكارێكی جلوبەرگی ئەڵمانی، دوای ئەوەی دەستگیراندار دەبێت، هەموو هاوڕێكانی ئاگادار دەكاتەوە بۆ ڕۆژی زەماوەند، بەڵام چەند ڕۆژێك بەر لە زەماوەندەكەی، تەواوی داوەتنامەكانی ڕەت دەكاتەوە و كەسیش بۆ ئاهەنگەكەی بانگ ناكات، ئەو كچە ناوی (ئیلینا)یە، لە شاری هایدلبێرگ لە ئەڵمانیا دەژی، ئەگەرچی خاوەن پێگە و جەماوەرێكی زۆرە، بەڵام دواجار ئەو كارەی بەرامبەر هاوڕێ كچەكانی كرد، لە ڕۆژی ئاهەنگدا تەنیا چەند كەسێكی نزیكی خۆی هاتبوون، كچە هاوڕێكانی دوای ئەوەی زانیان كە ئاهەنگی بەڕێوەچووە و كەسی بانگ نەكردووە، دایانە بەر ڕەخنە و گلەیی هاوڕێیانە، ئەویش بە كورتە ڤیدیۆك لە تیكتۆك هۆكاری بانگهێشتنەكردنی هاوڕێی و دەستە خوشكەكانی بۆ ئەوە گەڕاندنەوە، كە یەكێك لە كچە هاوڕێكانی هەوڵی داوە دەستگیرانەكەی فریو بدات و خیانەتی لێ بكات، ئەویش لە تاو ئەو هەڵسوكەوتەی هاوڕێ كچەكەیدا، ئاهەنگەكەی بە نهێنی ئەنجام داوە، بەبێی ئەوەی كەس پێی بزانێت.

 

Top