هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵى كچانى هه‌ولێر بووه‌ پاڵه‌وانى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێم

هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵى كچانى هه‌ولێر بووه‌ پاڵه‌وانى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێم

هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵى كچانى هه‌ولێر بووه‌ پاڵه‌وانى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێم
له‌ شارى دهۆك به‌ به‌شدارى شه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم كوردستان پاڵه‌وانێتى فوتساڵى په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش دواىی ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى هه‌ریه‌ك له‌ تیپه‌كانى په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى هه‌ولێرو كه‌ركووك گه‌یشتنه‌ یارى كۆتایی، له‌ فیناڵى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى كچانى هه‌ولێر دوایی پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز توانیان یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (3-0)گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كچانى دهۆكیان برده‌وه‌ و بوونه‌ پاڵه‌وانى په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى هه‌رێم و هه‌ریه‌ك له‌ تیپه‌كانى كه‌ركووك و سلێمانیش پله‌كانى دووه‌م و سێ یه‌مى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا، له‌ كۆتایشدا خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر یاریزان و تیپه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانى دابه‌شكرا.
كارزان كانه‌بی-دهۆك

 

Top