بەکارهێنانی نیشاستە بۆ خاوکردنەوەی قژ

بەکارهێنانی نیشاستە بۆ خاوکردنەوەی قژ

نیشاستە یەکێکە لە باشترین کەرەستە سرووشتییەکان و ئەگەر لەگەڵ کەرەستەیەکی دیکەی سرووشتی بەکار بهێنرێت، کاریگەرییەکی زۆری هەیە بۆ خاوکردنەوەی قژ.

نیشاستە دەبێتە هۆی ڕێکخستنی چەوریی پێستی سەر و ڕێگری لە دروستبوونی کڕێشی سەر (تۆشک) دەکات و، بە شێوەیەکی تەندروستانە درەوشانەوەی پرچەکەت دەپارێزێت و ڕێژەی ئاڵسکانی قژ کەم دەکاتەوە٠

دەتوانرێت نیشاستە بە چەند ڕێگەیەک بەکار بهێنرێت، بەڵام باشترینیان ئەم جۆرەیە:

١-سێ کەوچک نیشاستە

٢-سێ کەوچک هەنگوین

٣-زەیتی زەیتوون بەپێی پێویست

 سەرەتا نیشاستە و هەنگوینەکە بە باشی تێکەڵ دەکەین، پاشان زەیتی زەیتونەکەی تێکەڵ دەکەین، بەڵام  زەیتی زەیتونەکە  نە زۆر بێت نە کەم، بە جۆرێک کە گیراوەکە وەک کرێمی لێ دێت و، پاشان لەسەر قژ دادەنرێت و بە باشی بەسەر هەموو تاڵەکانی پرچدا دابەش ببێت.

وا باشترە پێش بەکارهێنانی گیراوەکە، قژ بە باشی بە شامپۆ شۆردرابێت و دڵنیابیت کە زۆر خاوێنە، بۆ ئەوەی کونیلەکانی پێستی سەرت کراوەبن و سوودی زیاتری لێ ببینن، پاشان پرچت بە کیسی پلاستیک دادەپۆشیت بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، دواتر پرچت دەشۆیت.

بۆ سوود وەرگرتنی زیاتر، دەکرێت هەفتەی یەک جار ئەم گیراوەیە بەکار بهێنرێت، بەڵام ئەو خانمانەی پرچیان چەورە، وا باشترە بەکاری نەهێنن.

 

Top