باخچە شوێنێك بۆ ئارامی و ڕازاندنەوەی دیكۆرەكەت

باخچە شوێنێك بۆ ئارامی و ڕازاندنەوەی دیكۆرەكەت

دیكۆری ماڵەكەت لە چەندین بەش پێكهاتوون، كە هەر یەكێكیان گرنگی و سەرنجڕاكێشی خۆی هەیە، بوونی باخچە لە ماڵدا جێگەی ئارامی و خۆشی دەبەخشێ، هەروەها ڕۆڵی دەبێت لە ئاڵۆگۆڕی هەوای ماڵدا، بتوانە لە ڕێگەی دەستەبەركردنی باخچەیەكی ڕازاوەی ماڵەكەت لە دیكۆرتدا هەبێت، ئەگەر شوێنی باخچەش نەبوو، دەتوانی بە دانانی گوڵ و گوڵدانی بچووك نیمچە باخچەیەك دروست بكەیت، گونجاوترین شێوە بۆ باخچە بریتییە لە شێوەی لاكێشە، هەروەها دانانی جۆلانی و چەند كورسییەك دیمەنێكی جوان بە ماڵەكەت دەدات، هەروەها دەكرێت هەر پارچەیەكی ماڵەكەت بكەیتە باخچەیەكی بچووك، بە دانانی مەركان و گوڵدان، هەروەها ئەوانەی خانووەكانیان بچووكن، دەتوانی بەشی پێشەوەی ماڵەكەت یان بالكۆنەی قاتی دووەم وەك باخچەیەكی بچووكی لێبكەیت. هەوڵبدە كەرەستەكانت لەو كەرەستانە بێت كە دەچەمێندرێتەوە، واتە پێویستت پێیان نابێت، دەتوانی كەلوپەلەكانت بچەمێنێتەوە و گوڵ و مەركانەی لەوێدا دابنێت. بۆ ئەوانەش خاوەن باخچەی خۆیانن و دەتوانن پەرە بە جوانكردن و دەوڵەمەندكردنی باخچەكەیان بدەن و زیاتر ڕازاوەی بكەن، چونكە باخچە و گوڵ و گوڵزار، جگە لەوەی دیكۆری ماڵ جوان و ڕازاوە دەكەن، هەروەها كەشێكی هێمن و فێنكیش دروست دەكەن.

 

Top