شووتە ى ئوتۆمبێل - Cars

شووتە ى ئوتۆمبێل - Cars

شوتە، یان فلتەری هەوا، بریتیە لە پاڵێورەری ئەو هاوایەی كە بزوێنەر پێویستی پێیەتی بۆ كردای سوتان لە ژووی سوتاندا، فلتەری هەوا كاری ئەوەیە كە هەوایەكی باش بنێرێت بۆ بزوێنەر، بۆئەوەی لەكاتی سوتاندا هەوای تەواوی پێ بگات، لە كەتەلۆگی زوربەی ئۆتۆمبێلەكاندا نووسراوە كە لەپاش ٤٠٠٠٠كم بگۆڕدێت و لە هەموو٢٠٠٠كیلۆمەترێكدا پاك بكرێتەوە، ‎گەر شوتەی هەوا بگیرێت ئەوا ڕاستەوخۆ كاریگەری دەكاتە سەر بزوێنەر و دەبێتە هۆی دروست بونی كێشە لە ژووری سوتاندا، دواتریش دەبێتە هۆی دروست بوونی فشار لەسەر بزوێنەر وە سووتاندنی بەنزین، ‎گەر بۆ ماوەیەكی درێژ فلتەری هەوانەگۆڕدرێت، ئەوا دەبێتە هۆی خراپبوونی ڕینگی پستۆن و دەبێتە هۆكاری ڕۆن كەمكردن، ‎گیرانی شوتە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر كێشی بزوێنەر دروست دەكات، بەردەوام هەست دەكەیت ئۆتۆمبێلەكەت كێش كەمە،‎ گەر ئۆتۆمبێلت هەیە و تا ئێستا شوتەكەت نەگۆڕیوە، پێویستە بگۆڕدرێت.

 

 

Top