جەمسەری موگناتیسی

جەمسەری موگناتیسی

پێچەوانەبوونەوەی جەمسەرە موگناتیسییەكان دەكرێت شتێكی سرووشتی بێت، كە لە سیستمی ژینگەیی زەویدا ڕوو دەدات، بەڵام ئەم جارەیان دەكرێت كارەساتبار بێت، بەشێكی زۆری كەرەستە تەكنەلۆجییەكان پەیوەستن بە مانگە دەستكردەكانەوە، ئەم پێچەوانەبوونەوەش هەر 780 هەزار ساڵێك ڕوودەدات، سەرەتا بە كەمبوونەوەی توندیی بوارە موگناتیسییەكە دەست پێ دەكات، لە دواییدا جەمسەرەكان پێچەوانە دەبنەوە، لە ڕووداوی پێچەوانەبوونەوەكانی پێشوودا نە خاوەنی ئەم تەكنەلۆجیایەی ئەمڕۆ بووین، نە خاوەنی مانگە دەستكردەكان، كە زۆربەی ئامرازەكانی پەیوەندیی پێوە پەیوەستە، هەر بۆیە لە پێشتردا كاریگەرییەكی وا بەرچاوی نەبووە. لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا زانایان تێبینیی ناوچەیەكیان كردووە لە نێوان ئەفریقیا و ئەمریكای باشووردا، كە توندیی بوارە موگناتیسییەكەی بە ڕێژەی %8 ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە و، لەم دوو هەفتەیەی دواییدا ئەو ڕێژەیە زیادی كردووە بۆ %8.4، ئەمەش ناهاوسەنگی و تێكچوونی لە هەندێك لە مانگە دەستكردەكانی ئەو ناوچەیە دروستكردووە، بوارە موگناتیسییەكەی زەوی، كە بەرهەمی جووڵەی ئاسنی تواوەی نێو كرۆكەكەیەتی، كە وەك پارێزەرێك بە دەوری زەویدا كاردەكات و زەوی لە هەندێك لە تیشك و بڵێسە زیانبەخشەكان دەپارێزێت كە لە خۆرەوە دێن، بە نەمان یان كەمكردنی، تیشكە زیانبەخشەكان لە كاتی تێپەڕبوون بە بەرگە هەوای زەویدا چیتر ڕووبەڕووی هیچ ئاستەنگییەك نابنەوە و، زیان بە مانگە دەستكردەكان دەگەیەنن و تەنانەت كاریگەریی نەرێنیینیشان لەسەر شتە زیندووەكانیش دەبێت.

Top