كێوی شەپۆڵدار

كێوی شەپۆڵدار

كێوێكی گەورەی شێوە شەپۆڵدار هەیە دەكەوێتە ناوچەی (هایدن) كە بە دووری سێ كیلۆمەتر دەكەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتی ئوستراڵیا، بەرزیی ئەو كێوە دەگاتە (14) مەتر و بە درێژایی (110) مەتریش بنارەكانیشی لە شێوەی شەپۆلی ئاو و دەریایە، دەگوترێت ئەو شوێنە بۆ (273) ملیار ساڵ دەگەڕێتەوە، لەو كاتەی كە زەوی دروست بووە، لەم شوێنەدا ئاو و هەوای بەهێز هەبووە و كاریگەریی ئاو و هەوایەكە وای كردووە كە شێوەی ئەو كێوە شەپۆلدار بێت، هەندێكی دیكەش نەشارەزایی خۆیان لەو دیاردەیە نیشانداوە، كە زانیارییان لەبارەیەوە نییە ئاخۆ ئەو كێوە شەپۆڵدارە چۆن دروست بووە.

 

Top