سەرۆک بارزانی: چۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.

سەرۆک بارزانی: چۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت.
جەختیش دەکەینەوە هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.
داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن.
مسعود بارزانی
۱۳ـی ئاداری

Top