پوتین رێگە بە خۆبەخشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات بۆ شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا

پوتین رێگە بە خۆبەخشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات بۆ شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا

 

پوتین رێگە بە خۆبەخشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات بۆ شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا

 

سەرۆکی ڕووسیا پێشوازیی  لە ئامادەبوونی چەکدارانی بیانی کرد  بۆ شەڕی دژی ئۆکرانیا.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا  رايگه‌یاند:  ڕێگە بە خۆبەخشەکان ده‌دات لە دژی هێزەکانی ئۆکرانیا بجەنگن، هەروەها ڕازی بوو کە سیستەمی مووشەکی ڕۆژئاوا ڕادەستی خۆبەخشەکان بکات لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕووسیا پێشنیاری کرد کە سیستمەکانی دژە تانکی دروستکراوی ئەمریکا وەک جاولین و ستینگەر بگەیەندرێنە شەڕڤانانی ناوچە یاخیبووەکانی لوهانسک و دۆنتسک، پۆتین لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیادا قسەی کرد و گوتی: کە پشتگیری بیرۆکەیەکی لەو شێوەیە دەکات.  

پوتین گوتیشی دەبێت ڕێگە بەو کەسانە بدرێت کە دەیانەوێت بە خۆبەخشانە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا لە بەرامبەر ئۆكڕانیا بکەن هەروەها پشتگیری بیرۆکەکەی کرد.

وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: کە 16 هەزار خۆبەخش لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەن لەڕیزی هێزە سەربازییەکانی ڕووسیادا شەڕی ئۆکرانیا بکەن.

 پێشتر ئۆکراینا ڕەزامەندیی نیشاندابوو، كە خۆبەخشە بیانییەكان لەڕیزی هێزە سەربازییەکانی ئۆكڕانیا شەڕ لەگەڵ ڕووسیادا بكەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top