كولەكان جیهان داگیر دەكەن

كولەكان جیهان داگیر دەكەن

بە هەزاران و بگرە ملیۆنان كولە خەریكن زۆربەی ناوچە و شارە گەورەكانی ئەفریقیا داگیر دەكەن، دواجار ڕێژەیەكی زۆری كولە هێرشیان كردە سەر وڵاتی كینیا و چەندین شوێنیان داگیر كرد، پێشتر ئەو كوللانە لە نێو زنجیرە چیاكانی ئەو وڵاتە دەژیان، بەڵام بەم دواییە هاتوونەتە نێو شارەكان و هێرشەكانیان بەرەو كێلگە كشتوكاڵییەكان چڕ كردووەتەوە، و هەرچی بكەوێتە بەردەمیان دەیخۆن، تەنانەت ژیانیان لە خەڵكی ناوچەكەش تێك داوە، بۆیە داوای هاوكارییان لە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە تا چارەسەری ئەو گرفتەیان بكەن، جگە لەوەی ساڵانە بڕێكی زۆریان ڕاو دەكرێن و بۆ وڵاتانی چین و ژاپۆن دەنێردرێن، تا بكرێنە خواردن، بەڵام ژمارەیان هێندە زۆرە كە لە بن نایەن، پسپۆڕانی باڵندە و خشۆكەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە نەمانی خواردن لە شوێنی ئەو كوللانە وای كردووە كە كۆچ بكەن.

 

 

Top