پێویستە لە 8 ي مارس دەست بکرێت بە ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەکی گشتگیر لەسەر ماف و ئازادیەکانی ئافرەت

پێویستە لە 8 ي مارس دەست بکرێت بە ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەکی گشتگیر لەسەر ماف و ئازادیەکانی ئافرەت


8 ي مارس.... پێویستە لە 8 ي مارس دەست بکرێت بە ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەکی گشتگیر لەسەر ماف و ئازادیەکانی ئافرەت لە کۆمەڵگادا و بزانرێت ئایە ئازادیەکان تا کوێ ڕۆشتوون و کێشە و گرفتی بەردەم ئافرەتان و پیاوان چین.

بەشێکی زۆر لە پیاوان بە تایبەت لە شوێنی کار جا شوێنی کاری تایبەت بێت یان حکومی و دوامی وەزیفی بێت بەجۆرێک لە ئافرەت دەڕوانن و مامەلەی لەگەل دەکەن وەک ئەوەی ئەو ئافرەتە تایبەت بۆ ئەو هاتبێتە ئەو شوێنە و مامە لەیەکی ناتەندروستانە و بە فەرقێکی زۆرەوە لەگەل پیاو هەڵسو کەوتی لەگەل دەکەن بگرە بۆ مەرامی خۆیان گوێ نادەن ئەگەر ئافرەتەکە بەرەو ڕێگایەکی خراپ ببەن.

کاتێک لە شوێنی کار لەبەر چاوی پیاوێکی تر ئافرەتێک بەجۆرێک دەخرێتە سەرو و نا یەکسان یەک دروست دەبێت ئەو پیاوەی دواوە کە پشت گوێ دەخرێ گرێیەکی دەرونی بەرامبەر بە ئافرەت لا دروست دەبێت و دواتر بە توندو تیژی خالی دەکاتەوە ئەو ئافرەتە ی گرنگی پێ دەدرێ لە بەرچاوی چەند کۆمەلە پیاوێک. لە لایەن پیاوێکی تر یان بەڕێوەبەری کارێک بێ ئاگایە لەوەی کە فەرقی ئەو تەنها جەستە و لەش و لارەکەیەتی لەلای ئەو پیاوە نەک ئینسان بون و ئافرەت بونی.

لە شوێنی کار و ناوبازار و ناو کۆمەڵگا بە گشتی وەکو گورگ ئەوەندە گرنگی بە ئافرەتی لەش و لار دەرپەروی دەدەن تەنانەت گرنگی بە ئافرەتی تریش نادرێ بۆیە لە مێشکی زۆربەی ئافرەت ئەوە چەسپاوە کە دەبێت لەش و لار بە تەواوی لەدەر بێت تاوەکوو کارەکانی مەشی بێت و بە جیاواز تر لێی بڕوانن ئەویش بێ ئاگا لەوەی تەنها لەبەر جەستەیەو پیاو لە پێناو شهوەتیتی گرنگی پێ دەدات نەک لەبەر ئافرەت بون و ئینسان بونی.

بۆ یە لە پێناو و یەکسانی و مافی مرۆڤ و مافی ئافرەت و پیاو پێویستە ئەو ڕێچکەیە ببرین کە لە شوێنێک ئافرەتێک هەبێت لەبەرامبەری دا پیاوێک کەم بکرێتەوە لە پێناو شەهوەت ،
پێویستە دامەزراندن و خستنە سەر کاری ئافرەت و پیاو یەکسانی تێدا بێت نەک ئافرەت لە بۆ مەبەستی بە دەست هێنانی جەستەی بخرێتە سەر کار و پیاویش دور بخرێتەوە.

نەخۆشیە دەرونیەکان ڕوو لە زیاد بوونن بۆیە پێویستە زۆر بە گرنگیەوە کاری لەسەر بکرێت بە تایبەت نەخۆشی دەرونی سێکسی و ئالودە بون پێیەوە .

گرێ دەرونیەکانی ئافرەتان و پیاوان پێویستە چارەسەر بکرێن کە تاوەکوو ئێستە کۆمەڵگا بێ ئاگایە لەو نەخۆشیە دەروونیانە و پێش پێزانین بەو نەخۆشیە پەنا بۆ لەناو بردن دەبەن.
ئەمانەو زۆر هۆکاری تر هەن کە وادەکەن بەشێک لە پیاوان رێگە لە ئازادی ئافرەت بگرن و دژی بوەستنەوە چونکە دەزانن لە بازاڕی کۆمەڵگادا چۆن لە ئافرەت دەڕوانرێت و چۆن بە مەبەستی گلاوی شەهوەت دەخرێتە ژێر چاودێری.

بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست پێویسە وەک ئینسان و ئافرەت بون لە ئافرەت بڕوانرێت نەک وەک جەستە و شەهوەت.

پێویستە ئەو ئافرەتانەش سنوریان بۆ دابنرێت کە ئافرەتی تر وەکو بوکەلەی سێکسی بەکار دەهێنن.

ئەو بابەتە تەکید پێوستی بە توێژینەوەیەکی نوێی زانستی هەیە لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی کوردی و روانین لە ئافرەت لە گەلی دا چەندین راپرسی ئەنجام بدرێت ، بۆیە پێویستە توێژەران قۆلی لێ هەڵ مالن و کاری لەسەر بکەن لە پێناو کۆمەڵگایەکی تەندروست.

#پارێزەر كارزان هەنارەیی

Top