چوارگۆشەی زێڕ

چوارگۆشەی زێڕ

نیكۆڵاس كاستیلۆ، هونەرمەندی ئەڵمانی كە هەردەم بە سەركێشیە سەیرەكانی زۆربەی ناوچە و ڵاتانی جیهان سەرسام دەكات، دواجار چوارگۆشەیەكی لە زێڕ دروست كراوی لە شوێنێكی گشتی داناوە، كە كێشی 186 كیلۆگرامە و لە زێڕی عەیار 24 دروست كراوە، وەك خۆی دەڵێت: «بۆ ئەوەی خەڵك لە نزیكەوە جوانی و گرنگیی زێڕ بزانن، ئەو كارەم كردووە»، زێڕ مانای كانزای تاهەتایی و هێمای ڕەنگی خۆر و خێر دەبەخشێت، كارەكەی بە ناوی (The Castello CUB)ـە و، ماوەی دروستكردنی ئەو چوارگۆشە لەزێر دروستكراوە (4500) كاتژمێری خایاندووە، جگە لەوەی لە باخچەی سێنتڕال پارك لە شاری نیویۆركی ئەمریكی بۆ نمایش دایناوە، هەروەها سەركێشییەكی سەیریشی كردووە، ئەویش ئەوەیە كە هەركەسێك بتوانێت چوارگۆشە زێڕەكە هەڵبگرێت، بە دیاری پێشكەشی دەكرێت.

 

Top