لە بارەی سازدانی كۆنسێرتێكی گۆرانی فرمێسك ڕوونكردنەوە دەدات

لە بارەی سازدانی كۆنسێرتێكی گۆرانی فرمێسك ڕوونكردنەوە دەدات

ئەگەر چی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بەشێك لە هونەرمەندانی كورد لە ناو كوردستان و دەرەوە كۆنسێرتی گۆرانی ساز دەكەن, بەڵام فرمێسك پلان و بەرنامەی هونەریی خۆی بۆ هەوادارانی خستەڕوو و ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە .

لەبارەی دەنگۆی سازدانی كۆنسێرتی گۆرانی لە شاری "ئۆسڵۆ"ی وڵاتی نەرویج, خانمە گۆرانیبێژی كورد (فرمێسك حافیز) لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕوونكردنەوە دەدات و لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پۆستەرێك نووسیویەتی: من هیچ بەرنامەیەكم نییە كە لە شاری ئۆسڵۆ كۆنسێرت دابنێم, ئەو هەواڵ و پۆستەرانەی كە بڵاوبۆوتەوە بەبێ ئاگاداری من بووەو ئەو كەس و لایەنانەی كە ئەم كارەیان كردووە كارێكی هەڵەیان كردووە .

لە بارەی سازدانی كۆنسێرتێكی گۆرانی فرمێسك ڕوونكردنەوە دەدات

فرمێسك حافیز كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە خاوەنی ئاڵبۆمی گۆرانی و چەندین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییە, دوایین كاری بریتی بوو لە گۆرانی (تۆ ڕەنگی ڕەشی منی) كە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكردەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top