هەنگاوەكانی بۆنخۆشكردنی ناوماڵ

هەنگاوەكانی بۆنخۆشكردنی ناوماڵ

بۆن خۆشیی ماڵ یەكێكە لە دەستڕەنگینی و كارامەییت وەك ڕێكخەری سەرەكی و ڕازێنەری یەكەمی ماڵ، هەوڵ بدە هەمیشە ماڵەكەت بە بۆن خۆشی بەناوبانگ بێت، چونكە ئەگەر دیكۆر و كەرەستەیەكی نایاب و بەرزیشت هەبێت، بەڵام كاتێك میوانان و دەستەخوشكانت گلەیی لە بۆنی ناخۆشی ناوماڵەكەت بكەن، ئەو كاتە دەبیتە جێگەی رەخنە، لەم وەرزەی ئێستادا كە زۆربەی كات دەرگا و پەنجەرەكان دادەخرێن، بەمەش بۆن و دووكەڵی ئامێرەكانی گەرمكردنەوە لە ناوماڵدا بڵاو دەبنەوە و كەرەستەكان بۆن دەگرن، بەتایبەت فەرش و مۆكێت و ڕایەخەكان، بۆیە ئەگەر هەستت كرد بۆنی ماڵەكەت ناخۆشە و بە دڵت نییە، مەشڵەژێ و بە هێمنی بۆ لەناوبردنی بۆنەكە بەم چەشنە مامەڵە بكە: سەرەتا ئەو شوێنەی بۆنی هەیە، هەندێك خوێی بەسەردا بكە، دوای 30 خولەك پاشان بە گسكی كارەبایی پاكی بكەرەوە، دەبینیت كە بۆنەكە نامێنێت، هەندێك كاتیش بەكارهێنانی شلە بۆندارەكان و موعەتەر كاریگەریی كاتی لەسەر لەناوبردنی بۆنەكان دەكات، هەروەها كردنەوەی دەرگا و پەنجەرەكان لە بەیانیاندا، وا لە بۆنەكە دەكات كە بچێتە دەرەوە، بۆنی لیمۆ و نەعناع بۆ بۆنخۆشكردنی مۆكێت و فەرشەكان گونجاون، یان ئەگە هیچ بۆنحۆشكەرێكت لە بەردەستدا نەبوو، دەتوانیت لە ڕێگەی لیمۆ و ئاوەوە شلەیەك بگریتەوە و بۆ ماوەی پێنج خولەك بەو شوێنانەدا بیڕشێنە كە بۆنی ناخۆشیان گرتووە.

 

 

Top