بارزانی قوتابخانەیەک  بۆ بیرو دەوڵەتداری

بارزانی قوتابخانەیەک  بۆ بیرو دەوڵەتداری

هەراری فەیلەسوفی سەردەمی دەڵێت"ئەوشۆڕشانەی کە بونە هۆی وەرچەرخانی مێژوو بۆ نەتەوەیەک یان جیهان وبوونە بناغەی هەموو پێشکەوتوەکان لەسەردەستی زۆرینە نەبوون هەمیشە لەسەردەستی چەند کەسێک یان گروپێکی زیرەک و عاقڵ بوون ،نەک ژمارەی زۆری خەڵک" کە نموونەی وەک شۆڕشی پیشەسازی وهەندێک لەشۆڕشەکانی تر دێنیتەوە. لەهەر گۆشەیکەوە خوێندنەوە بۆ بیری نەمر بارزانی و کارو رەفتارەکانی دەکەیت،دەگەیتە ئەوەی کەنەبە رەوتێک نەبەرێبازێک لەبوارێکدا ناتوانیت کورتیکەیتەوە، بەڵکو دەبێت بوترێت قوتابخانەیەک،چونکە قوتابخانە تەنها شوێنی یەک ئایدیاو یەک زانست ویەک فەلسەفە نیە،بەڵکو زۆرشت لەقوتابخانە جێگای دەبێتەوە. گەرچی ئەو هەموو ئامانج و خولیاو ئاواتەکانی خزمەت بەنەتەوەوە رزگاربوونی نەتەوەکەی بووە لەژێردەستەیی،بەڵام هەمان کات لەخەمی خوێندەواری ،زانست ،زمان،دادی کۆمەڵایەتی و چاکسازی لەکەرتەکانی کارو کشتوکاڵی بوە.چونکە بە دیدگایەکی فراوانتر لەبیری نەتەوایەتی رووانیوە لەئازادی نەتەوایەتی کۆڵیوەتەوە،زانیویەتی گەر گەلێک خوێندەوار نەبێت ناتوانێت رووبەڕووی دوژمنەکەی و پلانی دوژمنەکەی ببێتەوە، بۆیە گرنگی بە خوێندن و خوێنەواری داوە زانیویەتی گەر گەلێک زانای نەبێت ناتوانێت بەنەتەوەیەکی دیاربناسرێت، بۆیە گرنگی بە مەلاو زانا داوەو رێزی لێگرتوون.گرنگی بەزمان داوەو کۆڕی زانیاری کوردی دامەزراندوە چەندین کاری تری بۆ ئەوەکردوە،چونکە زمان ناسنامەوە کەلتووری کۆمەڵگەیەو دەرکی بەمە کردوە تاکو زمان بپارێزێت و رۆشنبیر وخاوەن قەڵەم و فیکرەکان لەدەوری یەک کۆبکاتەوە .بایەخی بە چاکسازی بواری کشتوکاڵی  وجوتیاران داوەو زەوی دابەش کردوە بەسەریاندا،بۆ ئەوەی دادی کۆمەڵایەتی دروست بکات و جیاوازی چینایەتی و دەربەگایەتی نەهێڵێت وجوتیار خاوەنی موڵکی خۆی بێت و هەمان کاتیش کاری بۆ کۆمەڵگەیەکی بەرهەم هێن کردوە نەک کۆمەڵگەیەکی بەکاربەر.گرنگی دانی بەهەژاران بەڵگەبوە لەوەی جیاوازی چینایەتی و دادی کۆمەڵایەتی فەراهەم بکات.خاکی بوونی وتێکەڵ بوونی لە ناو خەڵک فراوانی دیدگای بوە بەوەی لەناو خەڵک بێت، گوێی لەرازو نیازیان دەبێت داواکاریەکانیان ورەخنەو گازندەکانیان دەبیستێت،ئەمە عەقڵیەتی پرۆسەی بەشداری کردن و دیموکراسیەتە کە ئەمرۆ کتێبەکان و وڵاتە هەرەپێشکەوتوەکان بەشێکی بەدروشم باسی دەکەن  وبەشێکی تریشی بەدەزگاو سەنتەرو ئەکادیمیای بۆ دادەنێن بەناوی پرۆسەی بەشداری دەنگی خەڵک لەحوکمڕانی و نەهێشتنی دیوار لەنێوان خەڵک و سەرکردەکان ،نەمر خۆی بەکردار ئەمەی کردوە.گرنگی دانی بەچینی رۆشنبیرو زاناو کەسەدیارەکان  لەوێوە سەرچاوەدەگرێت ئەوانەی بە کاریگەری ناوکۆمەڵگە زانیوە چ رای ئەوان بۆ ئەم گرنگ بووە چ ئەوانیش کاریگەری ناوکۆمەڵگەن،ئەمرۆ زانستی سۆسۆلۆژیا دەڵێت بۆ کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە'قادەی ڕا'واتە'سەردید' واتە ئەوانەی خاوەنی ران لەکۆمەڵگە و قسەیان دەخوات ،گەردەتەوێت هەر پەیام و کارێکت لەسەرکۆمەڵگە کاریگەری ببێت ئەوا ئەو 'قادەی را' یانە بگرەو بایەخیان پێ بدە. بارزانی بیری مرۆڤایەتی  وهیومانیەتی هەبوو،ئەوەی ئەمرۆ'هیومانیزم' بانگەشەی بۆ دەکات،هەربۆیە نەک کاری بۆ ئەوە دەکرد کورد ژێردەستە نەبێت بەڵکو دژی ژێردەستەیی بوو هەرنەتەوەیەک بوایە،ئەوەبوو خەم و خەباتیشی بۆ رزگارکردنی گەلی عێراق بوو هەموو نەتەوەکان نەک تەنها کورد. لەرووی دیبلۆماسیەتەوە جگە لەوەی لەهەرچوارپارچەی کوردستان پشتیوانی بۆ شۆڕشەکانی دروست کردبوو، بەڵکو بەشێکی زۆری ئەو دۆستایەتیەی ئەمڕۆی کوردستان هەیەتی لەگەڵ دەوڵەتان لەسەردەمی خۆیدا بناغەکەی بۆ دانا،ئەمەش هێزی دیبلۆماسیەتی ئەومان بۆد ەردەخات.واتە لەمێژووی ژیانی خۆی بە بێ بوونی دەوڵەت و کیان ئەو زۆرینەی کارەکانی دەوڵەت بوونی لەخۆیدا بەرجەستەکردبوو پیادەی دەکرد.چاکسازی و دیبلۆماسیەت و لەئەستۆگرتنی ئەرکی خوێندن  و گوزەران وژیان و دادی کۆمەڵایەتی و رێزلەنێوان خەڵک و پەیوەندی و دیبلۆماسیەتی ئاستی د ەرەوە ،لەمانە زیاتر چی هەیە سیمای دوڵەت و ئەرکی دەوڵەتدای بێت؟کە نەمر لەخۆیدا بەرجەستەی کردوەوەبووە بەبناغەو قوتابخانەش بۆ ئەمڕۆی نەوەکانی و نەتەوەکەی.

Top