وەزارەتی بازرگانیی عێراق: كەرەستەی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان زیاد دەكرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: كەرەستەی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان زیاد دەكرێت

 

 

ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی لە زاری محەمەد حەنون گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردەوە، كە بە ئامانجی زیادکردنی مادە خۆراکییەکانی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان و ژمارەی دابەشکردنی، لەگەڵ کۆمپانیایەکی عێراقی تایبەت بە خۆراک گرێبەستێکیان واژۆکردووە.

 

ناوبراو ئەوەشی ڕوون كردەوە كە ئەركی ئەو كۆمپانیایە بریتییە لە ئامادەکردنی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان کە لە شەش ماددەی خۆراکی و ئارد پێکدێت.

 

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق  جەختی لەوەش كردەوە كە گرێبەستەکە بە گوێرەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران بووە، کە بۆ دەستەبەرکردنی شەش ماددەی بنەڕەتی خۆراکی بەرنامەی سەبەتەی خۆراکی و ئاردە و هەموو ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە فۆڕمی بایەعییان هەیە.

 

شایانی باسە لە ڕێی ڕاپۆرتەکانی تیمەكانی چاودێرییەوە کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی کردنی ماددە خۆراکییەکان چاودێریی نرخی خواردەمەنی و پێداویستییەکان لەناو بازاڕدا دەکات.

 

Top