دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا ڕێگری لە هاووڵاتییانی عێراقی دەكەن لە خاكی ئۆكڕانیاوە بۆ وڵاتی پۆڵەندا
دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا ڕۆژی شەممە ڕێگری لە هاووڵاتییانی عێراقی دەكەن لەخاکی ئۆکڕانیاوە بۆ چوونەناو وڵاتی پۆڵەندا و عێراقییەکانییان دەستبەسەرکرد کە هەوڵیان دەدا بچنە ناو ئەو وڵاتە. بەگوێرەی وەرگێڕانی شافەقنا لە مێهرەوە، کە لەلایەن دیجلەوە هاتووە، دەسەڵاتدارانی پۆڵەندی ڕۆژی شەممە ڕێگرییان لە هاووڵاتییانی عێراقی کرد، لە خاکی ئۆکڕانیاوە بۆ وڵاتی پۆڵەندا.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێزەكانی سنووریی پۆڵەندا ژمارەیەك هاووڵاتیی عێراقییان دەستیەسەر كردووە كە هەوڵی چوونە ناو ئەو وڵاتەیان داوە.
بەرپرسانی پۆڵەندا پلانیان هەیە هاووڵاتییانی عێراقی بگەڕێننەوە بۆ ئۆكڕانیا و ڕاشیانگەیاند: كە تەنیا ئۆكڕانییەكان مافی چوونە ناو ئەو وڵاتەیان هەیە.
هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕانیا، زۆرێک لە هاووڵاتییانی ئۆکڕانی و هاووڵاتییانی بیانی کە لەو وڵاتەدا ئامادەبوون لەهەوڵی ئەوەدان ئۆکڕانیا بەجێ بهێڵن هەروەها زۆرێک لە حکومەتەکان هەوڵ دەدەن نەتەوەکانیان لە ڕێگایەكی سەلامەتەوە لە ئۆکڕانیا دەربهێنن.
گوڵان: سەردار خەلیل