د. ڕەمەزان بەدران توێژەری كاروباری سیاسی لە بەرنامەی (مع ملا طلال): بە سیاسیكردنی دادگای فیدڕاڵی دەمانخاتە بەردەم مەترسییەكی گەورە

د. ڕەمەزان بەدران  توێژەری كاروباری سیاسی لە بەرنامەی (مع ملا طلال):     بە سیاسیكردنی دادگای فیدڕاڵی دەمانخاتە بەردەم مەترسییەكی گەورە

 

 

د. ڕەمەزان بەدران شرۆڤەكاری سیاسیی دیاری عێراقی، لە بەرنامەیەكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی Utv Iraq بەمجۆرە بیر و بۆچوونی خۆی سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی دژی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان دەربڕی:

ئەگەر لە ڕووی یاساییەوە لەم بڕیارە بڕوانین، ئەوا دادگای ئیتیحادی خۆی تێوەگلاندووە لە بڕیارێك، كە دژییەك لەخۆ دەگرێت و پشتبەستوو بووە بە كۆمەڵێك ماددەی دەستووری، كە خودی ئەو ماددانە ڕەوایەتیی ئەو بڕیارە هەڵدەوەشێننەوە، نیگەرانییەكەش ئەوەیە كە بە سیاسیكردنی دادگای ئیتیحادی بەم ڕەهەندە و دەركردنی بڕیارێكی نادروست لە ڕووی یاساییەوە لەم كات و ساتەدا، خۆی لە خۆیدا كێشەیەكە و دەمانخاتە بەردەم مەترسییەكی گەورەوە، چونكە پێمان دەڵێت كە ئەم دادگایە پارێزبەندیی خۆی لە دەست داوە و چیتر توانای ئەوە نەماوە بەرگری و پارێزگاری لە دەستوور و بارودۆخە گشتییەكە بكات. كەواتە ئەمە بڕیارێكی مەترسیدارە لە ڕووی دەستووری و یاساییەوە، چونكە هەرێمی كوردستان بە وریاییەوە هەنگاوی هەڵگرتووە و، پێشێلكاریی بەند و بڕگەكانی دەستووری نەكردووە و، زۆر سەركەوتوو بووە و، لە سەرەتاوە دەستی كرد بە دۆزینەوە و بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت و داهاتەكەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كرد و، ئەوەی لەو كاتەدا شكستی هێنا لە جێبەجێكردندا وەزارەتی دارایی عێراق بوو، نەك كوردستان، دواتر مافی كوردستانە كە بە گوێرەی دەستوور یاسای نەوت و غاز دەربكات و، كەموكووڕییەكە لە حكومەتی مەركەزییەوەیە كە تا ئێستا یاسای نەوت و غازی دەر نەكردووە، لە ڕاستیدا ئەم دادگایە هیچ سەركەوتوو نەبوو لەم بڕیارەیدا، نە لە ڕووی كاتی دەركردنی بڕیارەكەوە و نە لە ڕووی دەقی بڕیارەكە و نە لە ڕووی ناوەڕۆكەكشیەوە.

 

 

Top