كانی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

كانی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك, خانمە گۆرانیبێژی كورد(كانی) بەرهەمێكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

كانی بەرهەمێكی نوێی بەناوی(زمانی دایك) لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە, كە (ناسر حسامی) تێكستەكەی نووسیوەو (كارزان مەحمود) ئاوازو موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە, هەروەها هەردوو منداڵەكەی كانی بە ناوەكانی(دیلان- یار) لە ڤیدیۆ كلیپ و تۆماری گۆرانییەكە وەكو كۆرس بەشداربوون .

لەبارەی كارە نوێیەكەیەوە, كانی لە نوێترین دەركەوتنیدا ڕایگەیاند: ئەم بەرهەمە لە دوای دەستگیركردنی ملامۆستایەك كە قوتابییەكانی فێری زمانی كوردی دەكات و لەسەر مافێكی سەرەتایی دەخرێتە زیندانەوە, هەروەها كانی بەرهەمەكەی پێشكەش بە مامۆستا (زارا محەمەدی) كرد و گوتی: پێشكەشە بەو زارایانەی كە ناتوانن بە ئازادی لە نێو خاكی خۆیاندا بە زمانی شرینی دایك بدوێن .

سەبارەت بە كاری نوێ, كانی ڕایگەیاند كە دوو ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی نێو ئەڵبۆمی(ببارێ) لە قۆناغی تەواوبوونە و لە داهاتوودا بڵاویان دەكاتەوە, هەروەها سەبارەت بە كۆنسێرتی گۆرانی كانی ئاماژەی پێدا كە دوای ئەو كۆنسێرتەی كە ساڵی پار لە 8ی نۆڤەمبەر لە ستۆكهۆڵم ئەنجامیدا, لەگەڵ هەمان گروپی موزیكی لە 12/3/2022 لە شاری لەندەن كۆنسێرتێكی گۆرانی سازدەكات و لەگەڵ هەمان گروپ بەرنامەیەك هەیە كە لە شارەكانی یۆتۆبۆری و مانجستەر و ستۆكهۆڵم كۆنسێرتی دیكە ئەنجام بدات .

ئاسۆ كاكەیی

Top