سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان جەخت لەسەر ئامادەبوونی سوریا دەکات لە یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەب

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان جەخت لەسەر ئامادەبوونی سوریا دەکات لە یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەب

 

نەبیە بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە دیدارێکیدا لەگەڵ عەلی حەجازی سکرتێری حیزبی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی لەو وڵاتەدا جەختی لەسەر پێویستیی ئامادەبوونی سوریا لە کۆبوونەوەیەکی خولی پەرلەمانتارانی عەرەب کردەوە.

بەپێی هەواڵی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا هەرلە دیدارەكەدا هەردوولا بارودۆخی تەواوی لوبنان و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد و جەختیان لەسەر پێویستیی ڕێوشوێنی جددی بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان کردەوە.

لەبارەی گرنگیی بانگهێشتکردنی سوریا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەب، حەجازی ئاماژەی بە جەختکردنەوەی نەبیە بێری کرد و گوتی: بێری پێگەیەکی ڕوونی هەیە لەسەر ئەم بابەتە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top