تیپی شانۆی زانکۆی جیهان بەفەرمی ڕاگەیەنرا

تیپی شانۆی زانکۆی جیهان بەفەرمی ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ پێنج شەمە 3/2/2022 بە ئامادەبونی بەڕێزان دکتۆر نەوزاد باجگر سەرۆکی ئەمینداری زانکۆکانی جیهان ودکتۆر ئەمجەد دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان وئەندازیار بوڕهان سابیر سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان و مامۆستا هیوا سوعاد سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان و بەرێز سەلیم گەردی جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر، هونەرمەندی گەوره ئەحمەد سالار، لەنێوبارەگای دەزگای ڕۆشنبیری یەکەمین تیپی شانۆیی زانکۆی جیهان ڕاگەیەنرالەهەولێری پایتەخت، لەم ڕێوڕەسمەداژمارەیەک وتار پێشکەشکران، لەلایەن
دکتۆرنەوزادباجگرومامۆستاهیواسوعادوبەڕێز سەلیم گەردی ،پاشان لەلایەن سەرۆکی ئەمینداری زانکۆکانی جیهان، بڕیارو ڕاسپاردەی تیپی شانۆی جیهان و یەکەی فیلم سازی پێشکەش هونەرمەند ئەرسەلان دەروێش کرا ،وەک سەرپەرشتیاری تیپ ناسێندرا، لەتەیەکدا هونەرمەند باسی لە بیرۆکەو ئامانجی تیپەکە کرد، ئاماژەی بەوەکرد، کە یەکەمین بەرهەمی ئەوتیپه شانۆیی هاملێتی ولیەم شکسپیر دەبێت، هەر لەم ڕێوڕەسمەدا چەندین چەپکە گوڵ بێشکەشی ژمارەیەک کەسایەتی کرا ،لەوانە هونەرمەندی گەورە ئەحمەد سالار، هونەرمەند بورهان سابیرو کاک سەلیم گەردی وڕەخنەگری بواری شانۆ حەمەسوار عەزیز، لەلایەن سەرۆکی زانکۆو هونەرمەند فازڵ جاف ومامۆستا هیواسوعاد، شێخ زێدۆ، پاشان ستافی تیپ ناسێنران،هونەرمەند یەزن بە ئامێری عود چێژێکی تری بەخشی، شایەنی باسە ئەو ڕێوڕەسمە لەلایەن زیاد کەریم بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان بەڕێوەچوو.

 

 

 

((كارزان كانه‌بی))

تیپی شانۆی زانکۆی جیهان بەفەرمی ڕاگەیەنرا
Top