قیردەوس ڤیدیۆ كلیپی(بۆ تۆ گریام) بڵاوكردەوە
كچە گۆرانیبێژی كورد(فیردەوس ئەحمەد) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
فیردەوس گۆرانییەكی نوێی بەناوی(بۆ تۆ گریام) بڵاوكردەوە, تێكستی ئەم بەرهەمە بەشێوەیەكی هاوبەش لەلایەن (ئافشین شوكری) و (ئاراس گەبەیی) ئامادەكراوە, هەروەها (ناسر حەیدەری) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .
فیردەوس ئەحمەد كە ماوەیەكە لە بواری هونەری گۆرانی دەركەوتووە, سەرەتای دەركەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ دوای بەشداری كردنی لە پڕۆگرامێكی پێشبڕكێی دەنگی, هەروەها ساڵی ڕابردوو توانی یەكەم بەرهەمی خۆی بەناو (یاد) و بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبكاتەوە, لە دواییدا چەند بەرهەمێكی دیكەی بەناوەكانی (بۆ هەمیشە-نا نا-پەپوولە) بڵاوكردەوە .
ئاسۆ كاكەیی