نەفتالی بینیت: بەرگری ئاسمانیی لێزەر بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران لە ماوەی ساڵێکدا ئامادە دەبێت

نەفتالی بینیت: بەرگری ئاسمانیی لێزەر بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران لە ماوەی ساڵێکدا ئامادە دەبێت

 

نەفتالی بینیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: ئەو وڵاتە لە ماوەی ساڵێکدا سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی لێزەر ئامادە دەكات.

نەفتالی بینیت ڕۆژی سێشەممە گوتی: ئیسرائیل ئامادەکارییەکان بۆ ئەم سیستەمە خێراتر دەکات.  

سیستەمەکانی دژە فڕۆکەی ئیسرائیل پارەیەکی زۆری تێدەچێت بۆ نەهێشتنی هەڕەشە ئاسمانییەکان و بەکارهێنانی سیستمی لێزەریش تێچووی زۆری تێکشکاندنی هەڕەشەکان کەم دەکاتەوە، ئیسرائیل بە بەردەوامی لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەک حەماس کراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی هەواڵی ڕۆیترز، بەرپرسانی بەرگریی ئیسرائیل پێشتر وتوویانە، سیستمێکی لەو شێوەیە کە دەتوانێت لێزەر بەکاربهێنێت بۆ لە ناوبردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەکان تا ساڵی 2025 ئامادە دەكرێت.

بەڵام ئێستا لە ناوەڕاستی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئێران، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: دەکرێت بۆ ساڵێکی دیكە سیستەمێکی لەو شێوەیە بكەوێتە بەردەست و كاری پێ بكرێت،

گوتیشی: نەوەی نوێی بەرگریی ئاسمانی "هەروەها دەتوانێت خزمەتی لایانگرانمان بکات لە ناوچەکەدا کە لەژێر هەڕەشەی جدی ئێران و ملیشیاکانیاندان"

ئیمارات کە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە، بەمدواییانە لەلایەن حوسییەکانی سەربە ئێران كرایە ئامانج.

نەفتالی بینیت کە لە تەلئەبیڤ قسەی دەکرد، گوتی سوپای ئیسرائیل سیستەمی لێزەر دەهێنێت و یەکەم جار لە باشوور تاقی دەكاتەوە و پاشان لە شوێنەکانی دیكەی ئەو وڵاتە بەڕێوەی دەبات.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top