کیشوەری سۆشیاڵ میدیا چۆن رێکخەین بە تەکنیک یان ئیتیک؟

کیشوەری سۆشیاڵ میدیا چۆن رێکخەین بە تەکنیک یان ئیتیک؟


لەگەڵ سەرهەڵدانی یەکەم فۆڕمی سۆشیاڵ میدیا بەتایبەتی و بەتایبەتی تریش دوای هاتنە ئارای فەیسبوک ،باس و خواسی رێک خستنی و چۆنیەتی خۆپارێزی لەوبابەتە ئازاربەخش و سنورشکێن و پێشێلکردنی ژیانی تایبەتانەی تیایدا گوزەردەکەن گەرم بوو . جگە لەوەی ناوەندی ئەکادیمی و کۆنفرانسە زانستیەکانی داپۆشیوە.گرفتەکە زۆرتر لەوەوە سەریهەڵدا کەئەم تەکنیکە بەیەکسانی بەسەرجەم جیهاندا و بەیەکسانی دەرفەتی دەست کەوتن و بەکارهێنان لەلایەن هەمووکەسێکەوە لەهەرئاستیکی کۆمەڵایەتی وخوێندەواری و زانستی بێت، تەنها بتوانێت مۆبایل یان کۆمپیتەر بەکاربهێنێت .بە بێ هیچ شارەزایی و ئامادەسازیەکی پەروەردەیی و یاسایی و کەلتوری لەلایەن زۆربەی کۆمەڵگاکانەوە بۆ پێشوازی و مامەڵە لەگەڵ ئەم ئامرازو تەکنیکانە.وەک فەیلەسوفی سەردەم یۆڤا نوح هەراری دەڵێت"ئێمە ئێستا هەموومان لەیەک کیشوەردەژین ،ئەو کیشەوەرەش ناوی سۆشیاڵ میدیایە." کەواتە جیۆگرافیش ئێمەی گۆڕی و نزیکی کردینەوە لەیەک ،بەپێی تازەترین داتا 3.96 ملیار خەڵک لەئێستادا لەناو ئەم کیشەوەرەی سۆشیاڵ میدیان، کەیەک سروشت و یەک دەرفەتی رەخساوی هەیە بۆ هەمووان.گرفتەکە ئەوەیە ئەم جیهانە دروست بوە جیهانێکی نەبینراوی گریمانەییە ،نەیاساکانی زەوی نەیاساکانی ئاسمانی تێدا نیە ،نەپۆلیس نەدەرگەوان بوونی نیە تیایدا.خۆی گریمانەیە ودانیشتوانەکەش گریمانەیین،جگە لەوەش جگە لەگریمانەیی بەکارهێنەرەکانی ،بواری بەشاراوەیی وەستان وبوون بۆ بەکارهێنەرانی رەخساندوە ،بەناوی خوازراو دەمووچاوی خوازاو ناونیشانی خوازراو تەنانەت هەموو دیتەڵ و زانیاریەکانت دەتوانیت بەخوازراویی ببیت لەناو ئەم کیشوەری سۆشیاڵ میدیا. ئەم دەسەڵاتەی لەم جیهانە هەیە لەلایەن حکومەتێک یان دەسەڵاتێکی بینراو یان خواو ئاسمانەوە نیە ،بەڵکو دەسەڵاتێکە تەکنیکی سۆشیاڵ میدیا داویەتە خۆمان ئێمەی بەکاربەرەکان ،بۆیە رێکخستنیش دەبێت لەخۆمانەوە واتە لەبەکارهێنەرەکانیەوە بچێتە ناو ئەم جیهانە.ژیان لە م کیشوەرە سەرباری خۆشیەکان و بوارەکانی لەڕووی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی و زانستی و ئیتر هەربوارێک کە مرۆڤ بۆی بەکاردێنێت،بوتە سەریەشەو ئازارو مەترسی بۆسەر ژیانی زۆرینەمان و زیان گەیاندن بە سایکۆلۆژی و تەندروستی و کەلتووری ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی وکۆی ناسنامەکانی ترمان.بیرکردنەوە لە چونە ناو ئەم ژیانە بۆ رێک خستنی ،بیرکردنەوەیە لەورێگەیەی یان کەسەی کە دەسەڵاتی هەیە بەسەر ئەم جیهانەدا ئەوانیش دوولایەنن ،لایەنی یەکەم: دەسەڵاتە تەکنیکیەکانە ،ئەو شوێنەی دابین کەری ئەم تەکنیکەیە وخستویەتیە بەردەست بەکارهێنەران ،ئیتر کۆمپانیاکانی دابین کاری ،هێڵەکانی ئینتەرنێت یان ئیدارەی ئەم تۆڕانەو ئەو کیشوەرە گریمانەیەن.لایەنی دووەم: بەکارهێنەرەکانی سۆشیاڵ میدیا تاکەکان ،هاوڵاتی. لایەنی یەکەمیان تەکنیکی کە لەرێگەی کۆمپانیاکانی دابین کاری ئەم تۆڕانە بەیاسا بەپێی سروشتی کۆمەڵگاکان و ئەوبورانەی کە زیان دەبخشن یان پەیامانەی ئازادردەرن داوابکرێت لەکۆمپانیاکان و ملزم بکرێن بەیاسا کە بەر لەوپەیام و دەرفەتانە بگرن کە بوەتە سەریەشەو سەرچاوەی ئازار و مەترسی بۆ سەر تاکەکان وکۆمەڵگەو وڵاتەکان.هیچ نەبێت بتوانرێت تەکنیکی بەربگیرێت لە دەرفەتی شاراوەیی بوون و نادیاربوونی ناسنامە لەناو ئەم تۆڕانەدا،جگە لە بەرگرتن وفلتەرکردنی پەیامە ئازاربەخشەکان و سنورشکێنەکان .نموونەی ئەو بەرگرتنە تەکنیکیانە یوتیوب کە ١٠ هەزار کارمەندی داناوە بۆ فلتەرکردن و بەرگرتن لەپەیامە ئازاربەخشەکان کە نەهیڵێت بەناو یوتیوبدا برۆن و بڵاوببنەوە.ئێستا لەفەیسبوک و ئینستاگرام ٣٥ هەزار کارمەند ئیش دەکات بۆ رێگری لەپەیامە مەترسیدار و زیانبەخشەکان. هەروەها لەبەشی Safety and security لە Ofcom کە سەنتەری رێکخستنی میدیاو کۆمینیکەیشنی بەریتانیایە، نزیکی ١٠٠٠ کارمەندی هەیە مۆنیتەرینی ئەوپەیامانە دەکەن کە لەئامرازە جۆراوجۆرەکانی راگەیاندنی بەریتانیا بە میدیا کۆن و نوێ تێ دەپەرن.ئەڵمانیا یاسایەکی نوێی داناوە بۆ رێک خستنی سۆشیاڵ میدیا کە کۆمپانیاکانی دابینکاری ئینتەرنێت و سۆشیاڵ میدیا لەماوەی ٢٤ کاتژمێر بابەتە خراپەکان لادەن.
ئەم ریکارە تەکنیکیانە رێگردەبێت و سەرکەوتوو دەتوانێت لەوجیهانە گریمانەیەی خولقاندویەتی دەسەڵات بەکاربهێنێت.
بۆ رێکخستنی لایەنی دوەمیش ، بە ئیتیک پابەندکردنی تاکەکانیش کەبەکاربەری ئەم فۆڕمانەی سۆشیاڵ میدیان بۆبردنی دەسەڵاتێکی تری چاودێری و مامەڵە بۆ ناو جیهانی گریمانەیی سۆشیاڵ میدیا.ئەم ئیتیکەش بەشێکی بە پەروەردەو بەشێکی بەهۆشیاری وجگە لەئیتیکیش یاسای تر رەنگە پێویست بکات بۆ پابەندکردنی تاکەکان بەردەوام بە پێی گەشەو بەرەوپێش چوونی دەرفەت و فۆڕمەکانی تری ئەم سۆشیاڵ میدیایە. چونکە ئەم جیهانە خولقاوە جیایە لەژینگە سیاسی و کۆمەڵایەتی و میدیایەی کە لەوڵاتدا هەیە،گەرچی کاریگەری وتێکەڵی لەگەڵ هەریەکە لەم ژینگانە کردوە.بەڵام سروشتی خۆی جیایە بۆیە رێکاری تایبەتی خۆی دەوێت بۆ رێکخستن کەبەبڕوای من و پسپۆرانی ئەم بوارە هەردوورێکاری تەکنیکی و ئیتیکی دوو رێکاری کاریگەرن لەئێستادا بەپێی سروشت و بارودۆخی هەرکۆمەڵگەیەک.

 

پ.ی.د.

Top