نیشانەكانی كەمیی ئۆمیگا3

نیشانەكانی كەمیی ئۆمیگا3

ئۆمیگا 3 Omega بۆیە واناونراوە چونكە 3 ترشە چەوریی فرەناتێری Polyunsaturated گرنگ لەخۆدەگرێت كە بریتین لە EPA، DHA، لەگەڵ ALA. ئەم ترشە چەورییانە زۆر گرنگن بۆ پاراستنی دیواری خانەكانی لەش، هەروەها بۆ سستمی بەرگریی لەش و دروستیی فرمانەكانی كۆئەندامی هەناسە و كۆئەندامی دڵ و سووڕان لەگەڵ سستمی كوێرەگلاندەكان كە هۆرمۆنی جیاواز دروست دەكەن. سەرچاوە خۆراكییەكانی ئۆمیگا3: كاكڵ و تۆوەكانی وەكو گوێز و تۆوی كەتان، زەیتی ڕووەكی بەتایبەتی زەیتی كەتان و سۆیا و كانۆلا، ماسی بەتایبەتی ماسیی ئاوی سارد وەكو سالمۆن، ماكەرێل، تونە، ساردین. كەمیی ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا3 كاریگەریی نێگەتیڤی بۆ تەندروستی هەیە و نیشانەكانی بریتین لە: وشكبوون و هەستیاربوونی پێست هاوكات لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری پەیدابوونی زیپكە، خەمۆكی و كزبوونی فرمانەكانی مێشك، وشكبوونی چاو، ئازار و سخبوونی جومگەكان و ئازار لە قاچەكاندا، گۆڕانی نەرێنی لە شێوەی تاڵە مووەكان لەگەڵ وشكبوون و تەنكبوونی قژ یان زیاد هەڵوەرین، ناسكبوون و زووشكانی نینۆكەكان، زوو ماندووبوون، گرفت لە نووستندا، كەمبوونەوەی تونای تەركیزكردن، زیادبوونی مۆمی گوێیەكان، هەروەها گرفت لە سووڕی مانگانەی ئافرەتدا.

 

Top