تەرمی(9) قوربانیانی دەریای ئیجە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان

تەرمی(9) قوربانیانی دەریای ئیجە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان

 

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە  پرسی دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی سێ بەلەم لە نزیک دوورگەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە و گەڕاندنەوەی نۆ تەرم ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە ، كە ڕۆژی هەینی رابردوو شاندێکی فەرمانگەکە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان سەردانی وەزارەتی کاروباری پەنابەر و کۆچبەرانی کۆماری یۆنانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا ئەم پرسە گفتوگۆی دەربارە كراوە.

شایانی باسە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لەسەر ئەرک و ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان تەرمی نۆ کۆچبەری دیکە دەگەڕێندرێتەوە هەرێم. دوێنێش چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە لە ٢٧ی ئەم مانگەدا لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێ بکرێن و لە ٢٩ی مانگدا بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە. هەروەها تەرمی پێنج لە قوربانیانی دیکەش لە گەشتی دووەمدا و لە ٢٩ی ئەم مانگەدا لە ئەسیناوە بەڕێدەکرێن و ١ی مانگی ٢ دەگەنە هەولێر.

 

 

Top