پارێزگاری لە جوانیی ڕوخسار بە شووشتن

پارێزگاری لە جوانیی ڕوخسار بە شووشتن

خانمان هەمیشە بە نیگەرانییەوە پارێزگاری لە پێستی ڕوخساریان دەكەن، بە هۆی ئەوەی دەروازەی جوانییە، تا چەند پێستی ڕوخسارت پاك و نەرم و نیان بێت، جێگەی سەرنجی دەوروبەر و خۆتە، هەوڵەكان بۆ جوان هێشتنەوەی ڕوخسار ئەرك و ماندووبوونێكی زۆری پێویستە، بە تایبەت ئەگەر هەنگاوەكانی جوانكاریی ڕوخسار پەیرەو بكەیت، یەكێك لەو هەنگاوانە سادەیە، دەتوانی ڕۆژانە لە ماڵەوە بە دەستی بهێنێت، ئەویش شووشتنی دەم و چاوە، شووشتنی ڕوخسار وەك ڕۆتینێكی ڕۆژانە كاریگەری باشی لەسەر جوانی و ناسكیی پێستی ڕوخسارت دەبێت، بۆ ئەوانەی كە كاتیان هێندە نییە تا پەنا ببەنە بەر ڕێنمایی و ماكیاژ و ماسكەكان، دەتوانن لە ڕێگەی شووشتنی ڕوخساریانەوە پێستێكی نەرم و نیانیان هەبێت، بۆ ئەم مەبەستە ماركەكانی جوانكاری جیهان چەندین پاككەرەوەی ڕوخساریان ئامادە كردووە، لەوانە: ماركەی دیۆر Dior پاككەرەوەی توێكڵەی Longozaی ئامادە كردووە، كە كار دەكات لە لابردنی پاشماوە و ماكیاژ و وردە خاڵی نێو خانەكانی پێست، ماركەی سیتافێل Cetaphil، شلەیەكی ئامادە كردووە كە گرنگی بە پێستی ڕوخسار دەدات، بە بێ ئەوەی سووربوونەوە و كاریگەری دەرچەی دەرەكی هەبێت، هەروەها ماركەكانی ئاڤینە Avèneی فەڕەنسی پێكهاتەیەكی بۆ كاتی شووشتنی ڕوخسار ئامادە كردووە، لە بازاڕەكاندا هەیە و دەتوانی بە كلینیكیس، یان بە پارچە پەموویەك لە ڕوخسارت بدەیت.

 

Top