كەی دەتوانین لە كەسێكی چاكبووەوە لە كۆڤید19 نزیك بینەوە؟

كەی دەتوانین لە كەسێكی چاكبووەوە لە كۆڤید19 نزیك بینەوە؟

پسپۆران ئاماژەیان بەمە كردووە كە زۆربەی تووشبووان بە كۆڤید19پاش تێستی پۆزەتیڤ بە 10 ڕۆژ چیتر ڤایرۆس بۆ كەسانی دەوروبەریان ناگوازنەوە. ئەم پرسیارەی كە بەردەوام دێتە پێشەوە بریتییە لەوەی كە كەی یان پاش چەند كات دەتوانین كە لە كەسانی تووشبوو و چاكبووەوە لە كۆڤید19 نزیك بینەوە؟ پسپۆران دەڵێن كە كات و ماوەی چاكبوونەوە لە كۆڤید 19 وەكو نەخۆشییە میكرۆبییەكانی تر لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە، بەڵام بە پێی ڕێنماییەكانی سەنتەری ئەمەریكی بۆ خۆپاراستن و كۆنترۆڵی نەخۆخشییەكان CDC، تووشبووان دەتوانن كە پاش 5 ڕۆژ لە خۆجیاكردنەوە بێنە دەرەوە و تێكەڵی كەسانی تر بن بە مەرجێك بەلای كەم بۆ ماوەی 5 ڕۆژی تر ماسك ببەستن، هەروەها پاش 10 ڕۆژ لە تێستی پۆزەتیڤ دەتوانن ك بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ڕۆتینی خۆیان. لەگەڵ هەموو ئەم ڕاستییە زانستییە نوێیانەشدا هێشتا سەنتەری ئەمەریكی بۆ خۆپاراستن و كۆنترۆڵی نەخۆشییەكان جەخت لە گرتنەبەری چەند هەنگاوێكی خۆپاراستن دەكاتەوە لەكاتی كۆبوونەوە و بۆنەكاندا، بۆنموونە واباشترە كە هەموو كەسانی بەشدار ژەمی تەواوی ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرگرتبێت، لەگەڵ پابەندبوون بە بەستنی ماسك.

 

 

Top