ئۆمیكرۆن لە منداڵدا

ئۆمیكرۆن لە منداڵدا

  گۆڕدراوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوچاری منداڵیش دەبێت و نیشانەكانی كەمێك جیاوازن لەگەڵ تووشبووانی گەورە و بەساڵاچوودا، بۆنموونە كۆكەی تیژ و بەدەنگ Croup زیاتر لە منداڵی تووشبوودا بەدی دەكرێت بەتایبەتی لە منداڵی ژێر پێنج ساڵی تەمەندا. بەگشتی كۆكەی بەدەنگ جێگای مەترسی نییە و دەستنیشانكردنی ئاسانە، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەوكردنی قوڕقوڕاگە و بۆڕیی هەناسە لەوكاتەی كە گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لە ڕێڕەوەكانی هەناسەدا جێگیر دەبێت. نیشانە باوەكانی تری تووشبوونی منداڵ بە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتین لە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، زیادبوونی دەردراوی لووت، كڕانەوەی قوڕگ، ئازاری گشتیی لەش. جیاكردنەوەی منداڵ لەماڵ و چارەسەركردنی بە چاودێری پزیشك باشترین هەنگاوە بۆ منداڵی تووشبوو بە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن، لەسەر كەسانی دیكەی ناوماڵیش پێویستە كە پابەند بن بە هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە كۆرۆنا وەكو بەستنی ماسك و زوو شووشتنی دەستەكان و بەكارهێنانی پاككەرەوەی میكرۆبیی دەست Hand sanitizer و بەكارهێنانی ماددەی پاككەرەوەی بكوژی میكرۆب بۆ هەموو ئەو شوێنانەی ماڵ كە پێوست بە پاككردنەوە دەكات.

Top