دانانی پێوەرێکی نوێ بۆ مۆبایلە زیرەکەکان لەجیهانی گۆڕاودا

دانانی پێوەرێکی نوێ بۆ مۆبایلە زیرەکەکان لەجیهانی گۆڕاودا

دکتۆر تی ئێم ڕۆ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یەکەی کارەکانی "ئێم ئێکس بزنس" MX Business

کاتێک سەیری دەورووبەری دەکەم، سەرسام دەبم بەو داهێنانە گەورانەی کە ئەمڕۆ لە دنیای ئێمەدا هەیە، و لەگەڵ ئەوەدا من زۆر بە پەرۆشم بۆ بینینی ئەو پێشکەوتنە زۆرەی کە مۆبایلە زیرەکەکان بەدەستیان هێنراوە، لەوانە ئەو ڕاستییەی کە ئەم ئامێرە بواری ڕەخساند بۆ پیشەسازییە دیجیتاڵیە نوێیەکانی کار و پەروەردە و خۆشگوزەرانی و لەشجوانی ئۆنڵاین، و توانای بەخشی بۆ پەرەپێدان و گەڕان و پەیوەندیکردن لەگەڵ هەر کەسێک لە هەموو شوێنێکی جیهان بە تەنها یەک کرتە بە یەک دوگمە.
مۆبایلە زیرەکەکان بەڕاستی بۆتە دەروازەیەک بۆ پێشکەوتنی بێکۆتایی، وە لە سامسۆنگ ئێمە ئەم ڕاستییە بەجدی وەردەگرین بۆ بەردەوامبوون لە بەرەوپێشچوون.
بەڕای ئێمە ئەوەندە بەس نییە کە لەگەڵ پەرەسەندنی داهێنانەکانی مۆبایلەکانی جیهان بەردەوام بین، بەڵکو هەست دەکەین دەبێت هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێین، بۆ ئەوەی تەکنۆلۆژیاکەمان یارمەتیدەر بێت بۆ گۆڕینی شێوازی تاقیکردنەوەی هەموو شتەکانی دەوروبەرمان لە پێناو ئاسانکردنی ژیانمان. بۆیە ئێمە بەردەوام هانی خۆمان دەدەین بۆ شکاندنی ئەو یاسای گشتیانەی کە مۆبایلە زیرەکەکان دەتوانن پێشکەشی بکەن.
شکاندنی یاساکان بۆ دەستپێکردنی بەشێکی نوێ لە ڕێچکەی مۆبایلە زیرەکەکان لە ساڵی 2011دا، گالاکسی نۆت "Galaxy Note" دەرکەوت بۆ تێکەڵکردنی ئاسوودەیی مۆبایلە زیرەکەکان لە لایەک و لە لایەکی ترەوە بۆ توانای هەڵگرتنیان بە شاشەی فراوان و کردارەکانی تابلێت کە وەک دەفتەرێکی تێبینی لێدێت. هەندێک دواتر دوودڵییان بۆ دروست بوو لەبارەی شاشەی 5.3 ئینچی، کە زۆر گەورە بوو بۆ ئەو کاتە، بەڵام ئامێرەکە خۆی میراتێکی ناکۆتایی دامەزراند، چونکە شاشەی گەورە لەو کاتەوە ئیتر بوو بە پێوەرێکی خوازراو تا ئەمڕۆمان. و پێنووسی S Pen سوپرایزێکی بۆ هەمووان پێشکەشکرد، چونکە یارمەتی بەکارهێنەری دا کە داهێنان و بەرهەمداری پێکەوە ببەستنەوە، و هەرکاتێک ئیلهامێکیان بۆ هات ئەوا بتوانن بە خێرایی بیرۆکەکانیان تۆماربکەن.
و لە ساڵی 2019دا، ئێمە ئاستێکی دیکەی بوێریمان پیشاندا کاتێک دووبارە پێناسەی مۆبایلە زیرەکەکانمان کردەوە بە ڕاگەیاندنی زنجیرەی گالاکسی Z Fold بۆ ناساندنی فۆرمێکی تەواو نوێ لە پیشەسازی مۆبایلەکان. نەک تەنها ئەوە، بەڵکو ئێمە دیزاینێکی پێشکەوتووی چەماوەمان پێشکەش کرد بۆ گۆڕینی شێوازی بەکارهێنانی مۆبایلەکان. و لەگەڵ تایبەتمەندی Flex Mode، دەتوانیت پەیوەندی ڤیدیۆیی بە شێوەیەکی ئاسانتر بکەیت بەبێ ئەوەی پێویست بکات دەستەکانت بەکاربهێنیت. و فرەکارکردن لەگەڵ چەندین شاشەدا بوو بە شتێکی زۆر ئاسان چونکە مۆبایلەکەت دەبێتە قەبارەی تابلێتێک لە چاو تروکانێکدا. و جارێکی تریش، پیشەسازییەکە لە ڕێگەی چەندین کۆمپانیای مۆبایل تێبینی هەنگاوەکانی ئێمەیان کرد تا مۆبایلی نوشتاوە ببێتە پێوەری بەرزی داهاتوو.
داهێنان بە گوێگرتن لە بەکارهێنەران و کارکردن بە ڕاوبۆچوون و سەرنجەکانیان
لە جیهانێک کە مۆبایلە زیرەکەکان و نوێکردنەوە دووبارەکان لە یەک دەچن، ئاواتی ئێمە بە پتەوی دەمێنێتەوە: بۆ دۆزینەوەی ئەو نیشانانەی کە گۆڕان دەجوڵێنن، بە گوێگرتن لە سەرنجەکانتان و بەردەوامبوون لە گەیاندنی ئەزموونێکی مۆبایل کە توانای بەردەوام بوون لە گەشەپێدان بە هەموومان ببەخشێت.
ئێمە بۆمان دەرکەوتووە کە زۆر لە زۆرینەی خەڵکی سەرسام بوون کاتێک سامسۆنگ ساڵی ڕابردوو گالاکسی نوێی زنجیرەی Noteی بڵاو نەکردەوە، و چونکە ئێمە دەزانین کە حەزتان لە داهێنانی بێوێنە و کارامەیی نایابی ئەو زنجیرەیە بوو کە شۆڕشێکی گەورەی لە جیهانی یاریکردندا لە چاو تروکانێکدا هەڵگیرساند. و حەزتان لە پێنوسی S Pen بوو کە بووە براوە بەسەر هەموو ڕکابەرەکاندا. و لەلای خۆمانەوە، ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە کە ئەو ئەزموونانەمان لەبیر نەکردووە کە ئێوە حەزتتان لێکردووە و خواستان لێی هەبووە.
هاندانی پەرەسەندنی نوێ لە ئامێرەکانی گالاکسی
بە درێژایی ساڵەکان سامسۆنگ توانیویەتی ئەو گومانانە بگۆڕێت کە پێیان وابوو بیرۆکەکانمان مەحاڵە، ئەگەر شاشەیەکی زۆر گەورە بێت یان پێنوسێک کە کەس نەیدەزانی چەند پێویستمانە، یان کامێرایەکی پرۆفیشناڵ کە وێنەگرتنی مۆبایلی لە تاریکیدا سەلماندووە.
لەگەڵ هەموو پێشکەوتنێکی نوێ لە ئامێرەکانی گالاکسی سامسۆنگ، ئێمە تایبەتمەندی نوێمان ناساند کە بە تەواوی جیهانی مۆبایلیان دووبارە پێناسە کردەوە. و ئێمە ئێستا خەریکی دووبارە نووسینەوەی یاساکانی پیشەسازیەکەین.
و لە ژێر چەمکی Unpacked کە لە شوباتی 2022دا ئاشکرایی دەکەین، بەناوبانگترین ئامێرەکانی زنجیرەی S پێشکەش دەکەین کە تا ئێستا پەرەی پێدرابێت. و دەبێتە نەوەی داهاتوو گالاکسی (S) کە هەبێت لە ئێستادا، کە گەورەترین ئەزموونەکانی سامسۆنگ گالاکسی تێکەڵ دەکات لە یەک ئامێری زۆر پێشکەوتوودا.
و کاتێک بەکاری دەهێنیت، داهێنانەکەت لە شەودا ناوەستێت، بەڵکو دەتوانیت باشترین و جوانترین وێنە و ڤیدیۆ لە مۆبایلەکەتەوە تۆماربکەیت. و هەروەها هێز و خێرایی هەیە کە لە هیچ ئامێرێکی تر نادۆزرێنەوە. و چێژ لە نوێترین داهێنانەکان وەردەگریت کە بوونە ڕاستی بە هۆی زیرەکترین ئەزموونی گالاکسی تا ئەمڕۆ. و هەموو ئەمانە بە ئاسوودەییەوە دێت دوای ئەوەی بوو بە بەشێک لە سیستەمی گالاکسی بۆ بەردەوامی. و بەم شێوەیە، سامسۆنگ یارمەتی دووبارە نووسینەوەی داهاتووی مۆبایلە زیرەکەکان دەدات بۆ جارێکی تر.

و لە کۆتاییدا. ئێمە بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئامادەبوون بۆ باشترین ئەزموون کە تا ئێستا هەبووبێت.

Top