پانتۆڵی پێست سەرنجڕاكێشترینە

پانتۆڵی پێست سەرنجڕاكێشترینە

جلوبەرگی كەشی سەرما پێویستە ئەستوور و لە قوماشێك بێت كە بەرگەی سەرما بگرێت، هەروەها مۆدێكی نایابی جوانكاری بێت، بۆیە جلوبەرگەكانی وەرزی سەرما زیاتر پتەو و پڕن، بەڵام ڕێگەیەكی دیكەی جلوبەرگی گەرم هەیە، ئەویش پۆشینی جلوبەرگی پێستە، بە تایبەت ئەوانەی لە پێستی گیانداران و قایش دروست دەكرێن، بۆ ئەوانەی حەز بە جلی گەرم دەكەن، دەتوانن پانتۆڵی پێست لە پێی بكەن، بەهۆی ئەوەی مۆدێكی سەرنجڕاكێشە، هەروەها لە هەردوو جۆری بریقەدار و سادەیە، مۆدەكانی پۆشینی پانتۆڵی پێست لەگەڵ جلوبەرگی دیكە بریتین لە: ماركەی بالی Bally پانتۆڵی پێستی بە ناوی Hi westی تەسكی ئامادە كردووە كە لەگەڵ چاكێت و كۆتی درێژ دەپۆشرێت، لە ڕەنگی ڕەشی بریقەدار و بوونی نەخشێكی ورد لەسەر پانتۆڵەكەدا مۆدێكی نایاب دەردەچێت، ماركەی بۆدابێست سلیكیتی پۆلەندی- Budapest Select، پانتۆڵی پێستی كراوەی كردووەتە مۆدە، لە ڕەنگی قاوەیی تۆخ لەگەڵ تیشێرت و بلووز دەپۆشرێت، ماركەی براسچی – Braschi، پانتۆڵی پێستی ڕەشی تەسك بریقەداری بە مۆدی سەرەكی پانتۆڵ داناوە، كە لەگەڵ بلیزەری كورتی فەروو دەپۆشرێت، ماركەی ئیزابێل ماران Isabel marantی فەڕەنسی پانتۆڵە پێستەكانی بە گوڵ نەخشێنراوی داناوە، لەگەڵ ڕەنگی فۆشیای تۆخ بە شێوازی كلاسیك لەگەڵ بلووزەكان شیكی كردووە.

Top