كەتایۆن ڕەیاحی: دانەبڕاوم بە كاری خێرخوازی بەردەوامم

كەتایۆن ڕەیاحی: دانەبڕاوم بە كاری خێرخوازی بەردەوامم

كەتایۆن ڕەیاحی یەكێكە لە ئەكتەرە هەرە سەركەوتوو و دیارەكانی ئێران و تا ئێستا لە چەندین كاری هونەریی دیار و بەرچاودا بەشداریی كردووە و، لە بواری نواندن شارەزاییەكی زۆری هەیە، یەكێك لەو كارانەی كە كەتایۆنی لە دەرەوەی ئێران ناساند ڕۆڵی زولەیخای هاوسەری یوسف بوو، لە زنجیرە درامای (یوسف پێغەمبەر).

 لە بارەی ڕۆڵی زولەیخای هاوسەری پادشای میسر و عاشقەكەی یوسف پێغەمبەر، كەتایۆن دەڵێ: «ڕەنگە لەرووی چیرۆك و بەسەرهات و كاریگەریی بەسەر خەڵك ڕۆڵی زولێخا جیاواز بێت، بەڵام لەرووی هونەرییەوە بۆ من هیچ جیاوازییەكی نەبوو لەگەڵ ئەو ڕۆڵانەی پێشتر بینیومە، بەڵام وەك كەتایۆن بە حوكمی ئەو سەركەوتنەی دراماكە بەدەستی هێنا و منی زیاتر ناساند، ئەمە تا ڕادەیەك ئەركی منی قورستر كرد، بۆیە ڕێگا بە خۆم نادەم كە ڕۆڵێكی دیكە ببینم ئەگەر بزانم كاریگەریی دەبێت لەسەر ئەو سەركەوتنە و ئەو ناوبانگە لە ڕۆڵی زولێخا بەدەستم هێنا، لەبەر ئەوەشە هەر كارێكم پێشكەش بكرێت زۆر بە وردی لێی دەڕوانم و چەند جارێكیش دەیخوێنمەوە و بە قوڵی بیری لێ دەكەمەوە ئینجا بڕیاری لەسەر دەدەم».

دوای كۆتایی هاتنی زنجیرەكە كەتایۆن لە كاری زنجیرە دراماكان دووركەوتەوە و ڕووی لە كاری خیرخوازی كرد، لە چوارچێوەی ڕێكخراوێكی خێرخوازیدا بە ناوی (كیش مهر كتایون) كە گرنگیی بە منداڵانی بێسەرپەرشت دەدات، بەتایبەتی ئەوانەی گرفتی بیستنیان هەیە، سەرەڕای ئەمەش دەڵێ: من لە چالاكی دانەبڕاوم تەنیا بۆ ماوەیەك لە سینەما و تەلەفزیۆن دووركەوتوومەتەوە.

سەرچاوە: http://ar.ifilmtv.tv/

Top