گەشتێكی ئاسمانی كەمتر لە یەك خولەكی پێویستە

گەشتێكی ئاسمانی كەمتر لە یەك خولەكی پێویستە

سكۆتلەندا كە نزیكەی 790 دورگەی تێدایەو زۆربەی دوورگەكانی هێشتا ژیانی لێ بەردەوامە, بەڵام هاتووچۆی نێوان دورگەكان تەنها بە كەشتی و بەلەمی چارۆكەدار نییە, بەڵكو لە سكۆتلەندا كۆمەڵێك فڕۆكەخانەی شێوەو قەبارە جیاواز هەن كە خەڵكی بۆ گەشتەكانیان پشت بە ڕێگای ئاسمانی دەبەستن, وەك شاری (گلاسگۆ) و دورگەی (بارا) كە تەنها 225كم لەیەكەوە دوورن بەڵام ڕێگایەكی ئاسمانی هەیەو فڕۆكەكان دەتوانن لە دورگەی بارا بنیشنەوە ئەمەش لە كاتێكدا كە شەپۆلەكانی دەریا نیشتاو دەبن, فڕۆكەكان دەتوانن بە ئاسانی لە پانتاییەكدا لە كەناری دەریاكە بنیشنەوە .

هەروەها لە زنجیرە دورگەكانی ئۆركنی لە بەشی باكووری سكۆتلەندا ڕۆژانە دوو بۆ سێ گەشتی ئاسمانی بە فڕۆكەكانی (loganair) ئەنجام دەدرێت, ئەویش لە دورگەی (وێسترەی) و (پاپا وێسترەی) كە تەنها 2.7كم لە یەكەوە دوورن, بەهۆی نزیكی شوێنەكان لەیەكەوە هەر گەشتێك تەنها 90 چركەی پێویستە, لە هەندێ بارودۆخی ئاساییدا كە كەش و هەوا گونجاو بێت ماوەی گەشتەكان دەگاتە 53 چركە و بگرە كەمتریش كە بەمەش بە كورتترین گەشتی ئاسمانی لە جیهاندا هەژمار دەكرێت .

ئاسۆ كاكەیی

گەشتێكی ئاسمانی كەمتر لە یەك خولەكی پێویستە
گەشتێكی ئاسمانی كەمتر لە یەك خولەكی پێویستە
Top