کۆچی دوایی پیرترین پیاوی جیهان سێ هەفتە بەر لە 113 هەمین ساڵی لەدایک بوونی

کۆچی دوایی پیرترین پیاوی جیهان سێ هەفتە بەر لە 113 هەمین ساڵی لەدایک بوونی

 

 

 

ساتورنینۆ دولێ فوێنتێ گارسیا کە هاووڵاتییەکی 112 ساڵەی ئیسپانیە كە لە لایەن كتێبی تۆمارە جیهانییەكانی گینسەوە بە تەمەنترین پیاوی جیهان ناونراوە ، ڕۆژی پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەم کۆچی دوایی کرد.

ئەو پیاوە تا کاتی مردنی تەمەنی 112 ساڵ و 341 ڕۆژ بوو و بڕیار بوو لە مانگی داهاتوو یادی 113 هەمین ساڵیادی لە دایک بوونی بكات.

ساتورنینۆ دولێ فوێنتێ گارسیا، لە 11ی شوباتی ساڵی 1909 لە ناوچەی پوینتی کاسترۆی ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا لە دایک بووە و لە کاتی گەنجایەتی باڵای  1 مەتر و 50 سانتیمەتر بەرز بووە، بەهۆی کورتیی باڵای لە کاتی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا کە لە ساڵی 1936ی میلادی ڕوویدا بە سەرۆكایەتیی  دیكتاتۆرییەتی جەنەراڵ فرانكۆ لەلایەن سوپاوە بانگ نەکرا بۆ خزمەتکردن.

ئەمەش وا ی لێكرد كە بتوانێت ئیش و كارێك بۆ خۆی لە بواری بازرگانی پێڵاو دەست پێ بکات و خێزانێک پێک بهێنێت، ئێستاش خاوەنی 7 منداڵ و ١٤ نەوە و ٢٢ نەتیجەیە.  . 

بەپێی كتێبی تۆماری ماڵپەڕی گینس، تا ئێستا ئەو کەسەی کە لە هەموو مرۆڤێکی تر لەسەر ئەم هەسارەیە ژیاوە ئافرەتێکی فەڕەنسییە بە ناوی ژان کلێمانت کە ماوەی 122 ساڵ و 164 ڕۆژ ژیاوە و دواجار لە ساڵی 1997 کۆچی دوایی کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

                                                                                                  

 

Top