ئەتەكێت و پرۆتۆكۆلی كەسایەتیت لە كاتی خواردن و خواردنەوەدا

ئەتەكێت و پرۆتۆكۆلی كەسایەتیت  لە كاتی خواردن و خواردنەوەدا

 

ئەتەكێت و پرۆتۆكۆڵ بۆ هەموو مرۆڤێك گرنگە، بە تایبەت بۆخانمان لەو كاتەی لە دەرەوە دەبن، شێوازی كەسایەتی و هەڵسوكەوتی گونجاو و شیاو مانای ئەتەكێتت پێ دەدات، هەروەها شارەزایی و زانین دەبێتە پرۆتۆكۆڵی كەسایەتیت. پسپۆری ئەتەكێت (هەدیر حوسێن) دەڵێت: خانمان ئەگەر هێندەی شاجوانێك جوان بن، بەڵام كاتێك لە شوێنێكی گشتی دەبن، بە تایبەت لە كاتی خواردن و خواردنەوەدا، پێویستە جوانترین كەسایەتی و ئەتەكێت و پرۆتۆكۆڵیان هەبێت، ئەو پسپۆڕە هەروەها دەڵێت: نابێت بە فووی دەم خواردن و خواردنەوەی گەرم سارد بكەیتەوە، چونكە شێوازێكی نا ڕێكە، بە تایبەت لە شوێنی گشتی و میوانداریدا، بەڵكو وا چاكترە چاوەڕێ بكەیت تا ماوەیەكی كورت و پەلە نەكەی لە خواردن و خواردنەوەكە، لە كاتی بەكارهێنانی كەوچك، هەوڵ بدە كەمترین دەنگی لێوە بێت و، نەبێتە هۆی بێزاریی كەسانی دەوروبەر، مەهێڵە پاشماوەی خواردن بەسەر لێو و گەردن و ڕوخسارتەوە بێت، ئەوەش لە ڕێگەی زۆر بەكارهێنانی كلینیكس لە كاتی خواردن و خواردنەوەدا، هاوكات لە كاتی ساردكردنەوەی خواردن و خواردنەوەدا بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ كەرەستەكان بكە، چونكە بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی پیسبوونی جلوبەرگ و جەستەت.

Top