كڵاوێكی سەربازی دەبێتە جلی مۆدە

كڵاوێكی سەربازی دەبێتە جلی مۆدە

مۆدی جل و بەرگ لە جیهاندا زیاتر لەلایەن پسپۆران و ماركەكانی جیهان ئامادە دەكرێن و پاشان دەخرێنە بازاڕەوە، هەر جلێك بەر لە دەرچوونی لێكۆڵینەوە و پشكنین و تاقیكردنەوە لەسەر نەخش و شێواز و ستایلەكەی لەسەر دەكرێت، بەم دواییە كڵاوێكی سەر كە سەر و ملیش دادەپۆشێت لە زۆربەی وڵاتان بۆتە مۆدێكی سەردەم، كڵاوەكە سەربازییە بۆ ئەوانەیە لە كاتی مەشق و راهێنان و ئەركدا لەسەر دەكەن تاوەكو پارێزراو بن لە سەرما و گەرما و هەروەها نەناسینەوە، كڵاوەكە ناوی (بالاكلاڤا)یە، ئێستا لە كاتی ئاسایی و دەرچوون و تەنانەت بۆنە و سەردانیشدا لەسەر دەكرێت، تا ئێستا (248) هەزار پارچەی لێی فرۆشراوە، تا سەرەتای ساڵی تازەدا لە %5000ی زیاتر داوكاری لەسەر كراوەكە زیادی كردووە، سەرەتا لەلایەن ماركەی ZARA دیزاین و نمایش و دابەش كرا، جسێكا باین، بەرێوەبەری پێنترێست ئاماژەی بەوەدا كە خواستێكی سەیر لەسەر كڵاوەكە سەربازییەكەدا هەیە، بەو پێیەی خەڵكی سیڤیل و ئاسایی وەك كەرەستەیەكی جوان و جوانكاری لەسەری دەكەن.

Top