بۆچی بەردەوام هەست بە برسیبوون دەكەیت؟

بۆچی بەردەوام هەست بە برسیبوون دەكەیت؟

برسیبوون Hunger لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری سەرئێشە لەگەڵ ناڕەحەتی و كەمبوونی توانای تەركیزكردن. خواردنی سێ ژەمی تەواو و خۆراكی هاوسەنگ، هاندەرە بۆ هەست نەكردن بە برسیبوون لە ماوەی نێوان ژەمەكاندا. گەلێك هۆكار لە هەندێك كەسدا هاندەرن بۆ بەردەوام هەستكردن بە برسیبوون، كە بریتین لە: كەمیی پرۆتین لە ژەمە سەرەكییەكاندا، كەمخەوی، خواردنی بڕی زیاد لە خۆراكی كاربۆهیدراتیی سافكراوی وەك هەویركاریی سپی و شەكر و شیرینی، كەمیی چەوری لە خۆراكی ڕۆژانەدا، چونكە چەوری هەستی تێربوون پەیدادەكات، كەمخواردنەوەی ئاو، یان كەمبوونەوەی شلە لە لەشدا Dehydration، كەمیی ڕیشاڵ Fiber لە خۆراكدا، سەرقاڵبوونی مێشك بە بابەتی دیكە Distraction لە كاتی خواردندا، زیاد ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، بە تایبەتی مەشقی توند، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول، زیاد خواردنی خۆراكی شل Liquid foods و زیاد خواردنەوەی شلەمەنییەكان، سترێسی زیاد و بەردەوام، بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، خواردن بە پەلە، هەندێك نەخۆشی وەكو زیادبوونی چالاكیی گلاندی دەرەقی، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن و نەخۆشیی شەكرە، پەككەوتنی گورچیلە، هەروەها پەستی، یان خەمۆكی.

Top