نهێنی جوانیت لە ژیانێكی خۆش و ئارامدایە

نهێنی جوانیت لە ژیانێكی خۆش و ئارامدایە

پسپۆڕانی جوانكاری دەڵێن دڵخۆشی و ژیانێكی ئارام دوو هێندەی مۆدە و جلوبەرگ و ماكیاژەكان كاریگەرییان لەسەر جوانی دەبێـت، بە تایبەت كاتێك خانمێك دڵ خۆشە و بە دڵێكی ئارامەوە دەژی، جیاوازیی هەیە لەگەڵ ئەو كەسەی لە نێو خەم و خەفەت و كێشەدا دەژی، بۆیە دەبێت هەموو هەوڵێك بدەین تا بەسەر كێشە و گرفتەكاندا زاڵ بین، چونكە ئەوانەی لە نێو خەم و ناخۆشیدا ژیان بەڕێ دەكەن، هەر زوو جوانییان لە دەست دەدەن، بۆیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو دۆخەدا پێویستمان بە چەند هەنگاوێكە كە لێرەدا دەیانخەینە ڕوو، سەرەتا وەك خانمێك پێویستیت بە ئارامی و هەستێكی خۆش هەیە، بۆ ئەوەی جوانیت بدرەوشێتەوە، هەمیشە شێوەیەكی ئاسایی و بە بێ دوودڵی هەوڵی چارەسەری كێشەكان بدە، هەستەكانت فەرامۆش مەكە، بە تایبەت بۆ كەسی نزیكت، یان هاوسەرت، یان هاوڕێ و خۆشەویستانت، بۆیە هەستەكانت لەگەڵیدا یەك بخە، لە هەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی پشتگیری و پاڵپشتیدا بە، پێویستت بەوە هەیە كە هەمیشە پاڵپشتیت هەبێت تا دڵت خۆش بێـت، ئومێدت بۆ ژیان و داهاتوو هەبێت، تا بێ ئومێدیت پێوە دیار نەبێت، بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێ و پلانت هەبێت، بەرامبەر كێشەكان مەوەستە و چارەسەریان بكە.

 

Top