مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو فەوزیەی خوشکی.

سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لای خۆیەوە وەزیری سامانە سروشتییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Top